شەهید مەحیەدین مستەفا ساڵح، لە ساڵی ١٩٢٣دا لە گوندی کەولەباس سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەکە بووە و خێزاندار بووە.

 

لە ساڵی ١٩٦٢دا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و بووە پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٧١دا بە فەرمانی مستەفا بارزانی بووە ئەمری بەتالیۆن سەر بە بارەگای بارزانی و لەژێر چاودێریی ئیدریس بارزانی دا بووە و بەشداریی زۆرێک لە شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان و سۆران کردووە. دواتر بووە فەرماندەی بەتالیۆن لە هێزی بارزان. لە ساڵی ١٩٨٢دا کاتێک بە سەردان لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی کە ئەو کات ناوچەکە ئازادکراوی شۆڕش بوو، لەلایەن ژمارەیەک بەکرێگیراوی ڕژێمی بەعسەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەی و ئاگر بەردەدەنە ماڵەکەی و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دژواردا ناوبراو شەهید دەبێت.

سەرچاوە:

١. ئەرشیڤی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان