شەهید موزەفەر حسێن حەمەد ئەمین حەسەن، لە ساڵی 1956 لە گوندی دێلزیان سەر بە شارۆچکەی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە.
لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانی گەلی عەلی بەگ و ڕەواندز و گەرووی عومەر ئاغا و سەرتێزی کردووە. لە ساڵی 1974 کۆچبەری وڵاتی ئێران دەبێت. لە ساڵی 1983 لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێکانی لە مێرگە کاروان لە نزیک کێلەشین دەکەونە ناو کەمینی پارتی دیموکراتی ئێران و شەهید دەبێت.
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


