سیاسەتمەدار محەمەد مەحموود عەبدوڵڵا، بە ناوی (محەمەد هەرکی)، ناسراوە، لە ساڵی 1970دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە. نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم 1979، دەیەم 1989، یانزەیەم 1993 و دوازدەیەم 1999 بووە و لە ساڵی 2010دا لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
ژیاننامە
محەمەد هەرکی لە ساڵی 1954 لە شارۆچکەی پیرمام لەدایک بووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەییە، لە 14ی ئەیلوولی 2011 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی پیرمام بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی بوو.
خەباتنامە
محەمەد هەرکی لە ساڵی 1970دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە. لە ساڵی 1974 وەک پێشمهرگه بەشداری شەڕەکانی خەلیفان و گۆڕەز و حەسەن بەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووە و چەند جارێک بریندار بووە. ساڵانی (1975 - 1991) پاش شکستی شۆڕشی ئەیلوول کۆچبەری وڵاتی ئێران بووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم 1979، دەیەم 1989، یانزەیەم 1993 و دوازدەیەم 1999 بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی 1983 بەرپرسی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوە سەر بە لێژنەی لقی دوو بووە و لە ساڵی 1988 وەک فەرماندەی هێزەکانی کۆچبەر بەشداری داستانى خواکوڕکی کردووە. لە ساڵی 1991 بەشداری لە ئازادکردنی شاری کەرکووکدا کردووە.
لە ساڵی 1994 بووە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سەڵاحەدین سەر بە لێژنەی لقی دووی هەولێر و لە ساڵی 2011 بووە بەرپرسی لێژنەی لقی نۆزدەی چەمچەماڵ و لە 14ی ئەیلوولی 2011 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی پیرمام بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


