محەمەد حەسەن سەلیم ئەحمەد، کە بە ناوی محەمەد حەسەن باجیلوورییش ناسراوە، ساڵی 1933 لە گوندی باجیلووری پارێزگای دهۆک لەدایک بوو، تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی 1975 دوای ڕووخانی شۆڕشی ئەیلوول کۆچی بۆ ئێران کرد، جگە لە زمانی دایکی زمانی عەرەبی و فارسیی دەزانی.
ساڵی 1961 چووە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگە، لە ناو هێزی عەلی خەلیل پێشمەرگە بوو، بەهۆی بوێری و زیرەکییەوە بۆ فەرماندەیی بەتەلیۆنی 4ی هێزی دهۆک دیاریکرا، ساڵی 1976 بەشداری خولی تۆپخانەی کرد، لە چەندین شەڕ دژی هێزە داگیرکەرەکانی عێراق بەشدار بوو، ساڵی 1968 لە شەڕی چیای پیرۆمەرە لە پارێزگای دهۆک بریندار بوو. لە 26ی تشرینی دووەمی 1983 لە شەڕی شینۆ شەهید بوو.


