محەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی زارێی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ده‌زگیراندار بووه‌ و ده‌زگیرانه‌كه‌ی ناوی خومێرا حه‌مه‌سالح بووه‌.

ساڵی ١٩٦٦ بۆتە پێشمەرگە لە لقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٦٧ بەژداری لە شەڕی خۆشک و شەڕی تاقمی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، شەڕی دەڤەری نەوڕۆڵی، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی ناحیەی سیروان کردووه‌.  

ساڵی ١٩٦٩ محەمەد ئەحمەد عەزیز لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی عەلی میرزا محەمەد و ساڵحی مامۆ حسێن، دوای ئەوەی لە چالاکیەک دەگەڕێنەوە لە شاری هەڵەبجە، گەشتوونەتە (شەخسی گوڵانی شێخ مەمون) کە نزیک شاری هەڵەبجەیە و ویستوویانە پشوویەک وەرگرن و بگەڕێنەوە بارەگای خۆیان، بەڵام هێزێكی خۆفرۆش زانیاریان لەسەریان پێگەشتووە و چواردەوری شوێنه‌كه‌یان داوە، دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی چەند کاتژمێری محەمەد ئەحمەد عەزیز و هەردوو هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە.

سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.