شەهید مامەند سوڵتان مەحموود، لە ساڵی ١٩٤١دا لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە. نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
لە ساڵی ١٩٦٣دا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لەگەڵ فەرماندە عەریف یاسین بووە پێشمەرگە. بەشداریی شەڕەکانی زۆزک و گۆڕەز و هندرێنی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا لە شەڕی چیای هندرێن بە گوللەی ڕژێمی عێراق شەهید کراوە.
سەرچاوە:١. ئەرشیڤی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


