شەهید فەقێ مەلا ویسۆ عوسمان، لە ساڵی 1952 لە گوندی گرتیگ لە ناوچەی بالەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. گوندنشین بووە و کاری کشتوکاڵی کردووە و خێزاندار بووە.
لە ساڵی 1969 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە هێزی حەمەد ئەمین ڕەشکە کە ئەرکی پاراستنی مەکتەبی سیاسی پێ سپێردرابوو، دەبێتە پێشمەرگە. لە ساڵی 1974 لە نزیک گوندی بەرسیرین بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕێژیمی بەعسەوە شەهید دەبێت.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


