شەهید فەقێ مەلا واسۆ عوسمان، لە ساڵی 1952 لە گوندی گرتگەی سەر بە ناوچەی بالەکایەتیی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، جوتیارێکی گوندی بوو و هاوسەرگیری کردبوو.
لە ساڵی 1969 بەشدارى شۆڕشی ئەیلوول دەبێت و لە نێو هێزەکانی حەمەدمین ڕەشکە کە ئەرکی پاراستنی مەکتەبی سیاسی لەسەر ئەوان سپێردرابوو، بووە پێشمەرگە. لە ساڵی 1974 لە نزیک گوندی بەرسیرین بەهۆی بۆمبارانی ڕێژیمی بەعسەوە شەهید بوو.
سەرچاوە:• ئەرشیفی دەستەی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


