غەیبوڵا حەسەن عەزیز، ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی تەبەکوڕەی سەربە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، غەیبوڵا حەسەن خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فەخریە فەقێ ئەمین بووە. 

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یەکی شوان بە فەرماندەیی حەمەسور حسێن سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان. 

ساڵی ١٩٦٩ غەیبوڵا حەسەن و چوار هاوسەنگەری لە دەروازی ناحیەی شوان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەوکاتی عێراق، دوای دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان، غەیبوڵا حەسەن بە برینداری دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە ناوەندی ناحیەی شوان و فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان