عەلی عەبدوڵڵا ڕەزا، کە بە (عەلی عەسکەری و شەڵاو) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٣٧دا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە شێخەکانی ڕێبازی نەقشبەندیی حەقە کە سەر بە ڕێبازی مەولانا خالیدی نەقشبەندیی شارەزوورین و ڕەگ و ڕیشەیان دەگاتەوە شێخ عیسای بەرزنجی و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە (١٨٩٣ - ١٩٤٣) و مامی ڕەزا شەدەڵە (١٩٠٥ - ١٩٦١)یە کە لە لایەنگر و هەوادارانی شۆڕشی یەکەمی بارزانی بوو.
دەرچووی قۆناغی ئامادەیییە. لە ساڵی ١٩٥٩دا لەگەڵ سەبیحە شێخ جەلال سەرگەڵوویی هاوسەرگیری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥دا پاش تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول بۆ ماوەیەکی کورت ڕووی کردووەتە شانشینی ئێران. لە ٣١ی ئابی ١٩٧٥دا بە فەرمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی عێراق وەک بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای ڕەفاعی لە باشووری عێراق دامەزراوە. زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی دەزانی.
خەباتنامەعەلی عەسکەری لە ساڵی ١٩٥٨دا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٥٨دا بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کەرکووکی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٥٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی چاودێری و پشکنینی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق (کۆنگرەی چوارەم) هەڵبژێردراوە. ڕۆژی شەممە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠دا یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق. لە ساڵی ١٩٦٠دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هەڵبژێردراوە. لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩٦٠دا ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی شۆڕشگێڕی و بەرپرسی کەرکووک بووە.
لە ساڵی ١٩٦١دا بووە بەرپرسی کۆمیتەی لقی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر لە هەمان ساڵدا پاش دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول چووەتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە. لە قۆناغی سەرەتاییی شۆڕشی ئەیلوولدا لە بادینان بە ناوی نهێنیی شەڵاو و وەک دووەم فەرماندەی هێزە ڕاپەڕیوەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە ناوچەی بادینان ئەرکی گرتە ئەستۆ. پاشان لەلایەن مکتب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ پارێزگای کەرکووک گواستراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٦١دا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەودەڵانیی کردووە و دەنگی داوە بۆ پاراستن و شۆڕش. لە ساڵی ١٩٦٢دا لەلایەن سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوولەوە بووە فەرماندەی هێزی خەبات. لە ساڵی ١٩٦٤دا بەشداریی کۆنفڕانسی ماوەتی کردووە و بەمەش لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور خراوەتەوە. پاشان لە ٦ی تەمموزی ١٩٦٥دا پاش دەرچوونی فەرمانی لێبووردنی گشتی لەلایەن مستەفا بارزانی (١٩٠٣ - ١٩٧٩) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی کوردستانی عێراق بۆ لایەنگرانی باڵی مکتب سیاسی، لە هەمەدان لە شانشینی ئێران گەڕاوەتەوە گوندی حاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر و لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی کۆ بووەتەوە. لە ساڵی ١٩٦٥دا بەشداریی شەڕی چیای کۆرەکی سنووری قەزای ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێری دژی هێزەکانی سوپای عێراق کردووە.
لە ٢٨ی ئابی ١٩٦٦دا لە تیمار (گەرمیان) بەشداریی یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد – جەلال تاڵەبانی کردووە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦دا لەگەڵ جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣ - ٢٠١٧) و عومەر مستەفا محەمەد ئەمین (١٩٢٣ - ١٩٩٢) کە بە عومەر دەبابە ناسراوە و حیلمی عەلی شەریف (١٩٣٠ - ١٩٩٨) دۆڵی ڕەقەی سەر بە پارێزگای سلێمانییان بەجێهێشتووە و ڕوویان کردووەتە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و پشتیان لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠دا بە هاوڕێیەتیی ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح (١٩١٤ - ٢٠٠٠) و عومەر مستەفا محەمەد ئەمین (١٩٢٣ - ١٩٩٢) کە بە عومەر دەبابە ناسراوە، لە بارەگای بارزانی لە گوندی دیلمان لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی کۆ بوونەتەوە و پێکەوە کەوتوونەتە بەر لێبووردن و هەتا تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول لە شارۆچکەی گەڵاڵەی ناوچەی باڵەکایەتیی سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوون.
لە ١٠ی شوباتی ١٩٧١دا بۆ جاری دووەم تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٣دا لەلایەن سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بووە فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێر. لە ساڵانی (١٩٧٤ - ١٩٧٥)دا ئەندامی مەکتەبی سەربازیی شۆڕشی ئەیلوول بووە. لە نیوەی مانگی نیسانی ١٩٧٥دا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی ورمێی کردووە بە ئامانجی بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدان. لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٥دا لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک مستەفا بارزانی گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان بە ئامانجی ئامادەکردنی ڕەوشەکە بۆ شۆڕش و یارمەتیی ماددیی پێشکەش کراوە و کۆدی پەیوەندیی پێ دراوە. لە ٢٨ی نیسانی ١٩٧٥دا گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و لە ٣٠ی نیسانی ١٩٧٥دا لەلایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانییەوە دوور خراوەتەوە بۆ شاری بەغدا. لە ٢٣ی ئابی ١٩٧٦دا لە ئەشکەوتی هەنجیرلوودا لەگەڵ نوێنەری سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە دانوستان و گفتوگۆ کردووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦دا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی سوورەگێڵەی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان کردووە. لە ٣١ی ئابی ١٩٧٧دا بەشداریی یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دۆڵی کۆستەی سەر بە سێگۆشەی سنووری نێودەوڵەتی (عێراق – تورکیا – ئێران)ی سەر بە پارێزگای هەولێری کردووە بە ئامانجی دابەشکردنی پۆستە کارگێڕییەکان و وەک فەرماندەی هێزی پێشمهرگه هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧٦دا لەنێو دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستاندا بووە. لە ساڵی ١٩٧٦دا تێکەڵی ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه بووە. لە ساڵی ١٩٧٦دا لە ناوچەی پشدەری سەر بە سنووری پارێزگای سلێمانی چالاکیی چەکداریی دژی سوپای عێراق هەبووە. لە هاوینی ساڵی ١٩٧٦دا لە گوندی خورخورەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ئامانجی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دکتۆر کەمال کەرکووکی دیداری کردووە. لە پاییزانی ١٩٧٦دا بە ئامانجی هەماهەنگیی هێزەکان لە مزگەوتی گوندی گەلالەی سەر بە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ کەمال کەرکووکی کۆ بووەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٧دا بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٧دا وەک فەرماندەی هێزی پێشمهرگهی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستنیشان کراوە.
سەرچاوە :١ - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢ - فاتیح ڕەسووڵ، لە کاروانێکی دوور و درێژدا، (ستۆکهۆڵم – ١٩٩٧)، ل. ١٦٠ - ١٦١.
٣ - عەلی سینجاری، پرسی کورد و پارتی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیست لە عێراق، بەشی سێیەم، (دهۆک – چاپخانەی خانی – ٢٠١٢)، ل. ٢٠٤، ٣٥٩، ٣٨٨ - ٣٩٠، ٣٩٤ - ٣٩٥.
٤ - تێکستی وتاری مام جەلال لە ڕێوڕەسمی یادی ١٠ ساڵەی شەهیدی ڕێبەر عومەر دەبابەدا، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە ٢٦٧١، ساڵ ١١، سلێمانی، چوارشەممە، ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، ل. ٣.
٥ - محەممەد ئیسماعیل محەممەد، شوێنپێهەڵگرتنێک لەسەر وتاری بەڕێز فەرهاد عەونی کە لە گۆڤاری گوڵانی عەرەبی بڵاو کراوەتەوە، گۆڤاری گوڵانی عەرەبی، ژمارە ٢٩، هەولێر، چاپخانەی سەقافی، ٢٩ تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، ل. ١١٢.
٦ - ئارام کەریم، من مام جەلال دەناسم، بەشی یەکەم، (بێ شوێن – ٢٠٠٠)، ل. ١٣، ٢٠ - ٢١.
٧ - عەقیلا ڕەواندزی، بیرەوەری و ئافەرین، (هەولێر – ناوەندی شاووشکا بۆ چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان – چاپخانەی پەروەردە – ٢٠٠٥)، ل. ١٣٤.
٨ - شوان حوسێن شینیک بالەکی، گەوهەر نامیق سالم ١٩٤٦ – ٢٠١١: ژیان و بەرهەم و ڕۆڵی سیاسی، زانکۆی سۆران، فاکەڵتیی ئەدەب، ٢٠١٦، (تێزی ماستەری بڵاونەکراوە)، ل. ٨٠-٨١.
٩ - کریس کۆچێرا، بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یوونسی، چاپی دووەم، (تاران – دەزگای وەشانی نیگاه – ١٣٧٧ک.هـ)، ل. ٢٨٠، ٣١٢، ٣٢٢.
١٠ - شوان محەممەد ئەمین تەها خۆشناو، هەولێر لەنێوان ساڵانی ١٩٦٣ – ١٩٧٠دا: لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە لە ڕەوشی سیاسیدا، (هەولێر – چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین – ٢٠١٦)، ل. ٤٥، ١٧٠.
١١ - دەیڤید مەکدۆوڵ، مێژووی کوردانی نوێ، (بەیرووت – وەشانی ئەلفارابی – ٢٠٠٤)، ل. ٥١٨ - ٥١٩.
١٢ - عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی، چێشتی مجێور، (پاریس – ١٩٩٧)، ل. ٤٥٢ - ٤٥٣.
١٣ - شەوکەت خەزنەدار، گەشت و قۆناغەکانی حیزبی کۆمۆنیستی عێراق... ڕوانینێک لە ناوەوە، (بەیرووت – دار ئەلکنووز ئەلەدەبییە – ٢٠٠٥)، ل. ١٣٧.
١٤ - عەبدولفەتاح ئەلبۆتانی، لێکۆڵینەوە و وتارەکانی مێژووی کورد و عێراقی هاوچەرخ، (هەولێر – وەشانی سپیرێز بۆ چاپ و وەشانی – چاپخانەی حاجی هاشم – ٢٠٠٧)، ل. ٣٨٢، ٣٨٧.
١٥ - محەممەد حەسەن سەرگەینێلی، عەشیرەتی ئاکۆ لەنێوان مێژووی کۆن و نوێدا، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٩)، ل. ٤٤٧، ٤٤٩.
١٦ - مام جەلال، ئیبراهیم ئەحمەد: سەرکێشێکی ژیر و زانای سەردەمێکی نوێی کوردایەتی، گۆڤاری خاک، ژمارە ٥٨، ساڵ ٥، سلێمانی، چاپخانەی ئۆفسێتی دیلەر، ١٠ نیسانی ٢٠٠٢، ل. ٨.
١٧ - مستەفا عەبدولڕەحمان یوونس ئەردانی، سەرسنگ: هاوینەهەوار و وەرگەی شاهانە ١٩٢٢ – ٢٠١٦، (بەغدا – چاپخانەی (ئەلجەواهری بۆ چاپ و وەشانی) – ٢٠١٧)، ل. ١٤٦.
١٨ - تۆفیقی مەلا سدیق، بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی حیزبایەتی و پێشمەرگایەتی و دوورخستنەوەم، چاپی دووەم، (هەولێر – چاپخانەی شەهاب – ١٩٩٦)، ل. ٧٢ - ٧٣، ٩٥ - ٩٦.
١٩ - ڕەسووڵ ڕەشید سەعید، بیرەوەرییەکانی پێشمهرگهیەک، (بێ شوێن – ٢٠١٧)، ل. ٣٧، ٤٦، ٩٠ - ٩١.
٢٠ - ساڵح ڕەشید (ئامادەکار)، مام جەلال: دیداری تەمەن، لە لاوێتییەوە هەتا کۆشکی کۆمار، بەرگی یەکەم، (سلێمانی – چاپخانەی کارۆ – ٢٠١٧)، ل. ١٨٣، ٣٠٩، ٣٦٦.
٢١ - ساڵح ڕەشید (ئامادەکار)، مام جەلال: دیداری تەمەن، لە لاوێتییەوە هەتا کۆشکی کۆمار، بەرگی دووەم، (سلێمانی – چاپخانەی کارۆ – ٢٠١٧)، ل. ٧٨.
٢٢ - ئیبراهیم ئەحمەد، تێزییەک لە خەباتی کاکە عومەر دەبابە، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە ٣٠٣، ساڵ ٢، هەولێر، هەینی ٢٩ کانوونی دووەمی ١٩٩٣، ل. ٥.
٢٣ - تالیب مۆرییاسی، گەڕان بەدوای ڕاستیدا، بەرگی یەکەم، (هەولێر – ٢٠٠٤)، ل. ١٣٢.
٢٤ - جەمال بابان، زانایانی کورد لە عێراق، (سلێمانی – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و وەشانی – چاپخانەی شێوان – ٢٠٠٦)، ل. ٥٢٦.
٢٥ - حەبیب محەممەد کەریم، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق (لە قۆناغە سەرەکییەکاندا) ١٩٤٦ – ١٩٩٣، (دهۆک – چاپخانەی خەبات – ١٩٩٨)، ل. ٦١، ٦٧ - ٦٨.
٢٦ - حەسەن ئەرفەع، کورد و لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی و سیاسی، (بێ شوێن – بێ ساڵ)، ل. ١٤٠.
٢٧ - ڕۆژین چەلەبی مونیر، زاخۆ: ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ – ٦ی ئاداری ١٩٧٥، (بێ شوێن – ناوەندی زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوە کوردییەکان – ٢٠١٨)، ل. ١٢١، ٢٢٣، ٢٢٦.
٢٨ - هێسۆ هورمی، هەندێک دیمەن لە ژیانی ئەمیر تەحسین سەعید عەلی بەگ، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٧)، ل. ١٥٥.
٢٩ - ئەحمەد شەریف لەک، شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، بەرگی دووەم، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٩)، ل ٦٧.
٣٠ - حەمە فەرهاد هەڵەبجەیی، لە شینرێوە هەتا ستۆکهۆڵم، چاپی سێیەم، (سلێمانی – چاپخانەی کارۆ – ٢٠١٥)، ل ١٦٨، ٢٠٣، ٢٧٨ - ٢٧٩.
٣١ - خەلەف غەفوور، دەفتەری زێڕین، بەرگی یەکەم، (کەرکووک – کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکووک – چاپخانەی کارۆ – ٢٠١١)، ل ٤٤.
٣٢ - دانا ئادەمز شمیت، گەشتێک بەرەو پیاوانی ئازا لە کوردستان، وەرگێڕان و شیکردنەوەی جەرجیس فەتحوڵڵا، (هەولێر – دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ١٩٩٩)، ل ٣٥٧.
٣٣ - ئەردەشیر پەشەنگ، کورد لە نێوان شەڕی ئێران و عێراقدا، (تاران – وەشانی مەرز و بووم – ١٣٩٤ک.هـ)، ل ١٥٣.
٣٤ - دەیڤید ماکدۆاڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یونسی، چاپی چوارەم، (تاران – وەشانی پانیز – چاپخانەی دالاهۆ – ١٣٩٣ک.هـ)، ل ٥٣٦ - ٥٣٨.
٣٥ - سەرحەد یونس محەمەد، لە شارەزوورەوە هەتا ناسرییە، (هەولێر – چاپخانەی هێڤی – ٢٠١٨ز)، ل ١٢٧.
٣٦ - سەلام عەبدولکەریم، ژیانی سیاسی لە باشووری کوردستان ١٩٧٥ – ١٩٩١، (سلێمانی – چاپ و وەشانی چوارچرا – ٢٠١١)، ل ٤٣.
٣٧ - سەید عەلی موژانی، سۆلماز سدیقی، ئیلاهە نیعمەتی...، فەرهەنگی ڕۆشنبیر و خێزانە هاوچەرخەکانی عێراق، (تاران – وەشانی ئەعزام – ١٣٩٢ک.هـ)، ل ٩٠٥.
٣٨ - عەبدولستار تاهیر شەریف، کۆمەڵە و ڕێکخراو و حیزبە کوردییەکان ١٩٠٨ – ١٩٥٨، (شاری بهغدا – وەشانی ئەلشوئوون ئەل-سەقافییە – ١٩٨٩)، ل ١٨٢، ٢٠٢، ٢٠٥.
٣٩ - عەبدولستار تاهیر شەریف، مێژووی حیزبی شۆڕشگێڕی کوردستان، چاپی دووەم، (شاری بهغدا – وەشانی ئەلشۆڕشی – ١٩٧٩)، ل ١٧٠، ١٧٢، ١٨٢.
٤٠ - عەلی سینجاری، پرسی کورد و حیزبی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیست لە عێراق، بەشی سێیەم، (دهۆک – چاپخانەی خانی – ٢٠١٢)، ل ٢٠٦ - ٢٠٧، ٣٣٠.
٤١ - محەمەد سەهل تاقۆش، مێژووی کوردان ٦٣٧ – ٢٠١٥، (بەیرووت – وەشانی ئەل-نەفائیس بۆ چاپ و وەشاندن و بڵاوکردنەوە – ٢٠١٥)، ل ٢٦١ - ٢٦٢.
٤٢ - عومەر عەبدولعەزیز، ئینسایکلۆپیدیای کورد و کوردستان، بەرگی یەکەم، (سلێمانی – ٢٠١٨ز)، ل ٥٠٤ - ٥٠٧.
٤٣ - سالار حافید، عەلی عەسکەری و حوکم بۆ مێژوو، (بێ شوێن – بێ ساڵ)، ل ٢٩، ٣٩، ٤٤ - ٤٥.
٤٤ - فازڵ کەریم ئەحمەد، بە خەونە گەورەکان کەوتنە ڕێ، بەرگی یەکەم، (سلێمانی – چاپخانەی تاران – ٢٠١٩)، ل ١٣٤ - ١٣٦، ١٤٤، ٢٩٤، ٣٢١، ٣٣٥، ٤٠٢.
٤٥ - فەرید ئەساسەرد، ئینسایکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاپی دووەم، (سلێمانی – ئەکادیمیای هۆشیاری و پێشخستنی کادیران – ٢٠١٥)، ل ٥١٦ - ٥١٧.
٤٦ - فوئاد سدیق، گەردەلوولی سیاسەت، (هەولێر – وەزارەتی ڕۆشنبیری – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و وەشاندن – چاپخانەی ڕۆشنبیری – ٢٠٠٦)، ل ١٥٠، ١٥٦ - ١٥٧.
٤٧ - بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش ژمارە ٩٢٦، ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق، وەزارەتی دادی شاری بهغدا، ژمارە ٢٤٨٨، عام ١٨، شاری بهغدا، دووشەممە، ٨ ئەیلوول ١٩٧٥، ل ٨.
٤٨ - کازم حەبیب، هەندێک دیمەنی عێراقی سەدەی بیستەم: عێراق لە سەردەمی کۆماریدا، بەشی دووەم، کتێبی نۆیەم، (هەولێر – دار ئاراس بۆ چاپ و وەشاندن – ٢٠١٣)، ل ٣٥٢، ٣٥٨.
٤٩ - کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژمارە ٣، عام ١، سلێمانی، حوزەیران ١٩٦٠، ل ٥٦.
٥٠ - چی لە پشتی ڕەوینەوەی گرووپی دەرخراو بەرەو هەرێمەکانی حکوومەتدا شاردراوەتەوە؟، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٤٨٦، چاپخانەی خەبات، ئادار ١٩٦٦، ل ٢.
٥١ - محەمەد ئیسماعیل محەمەد، چاودێرییەک لەسەر وتاری بەڕێز فەرهاد عەونی کە لە گۆڤاری (گوڵان ئەل-عەرەبی)دا بڵاوکراوەتەوە، ژمارە ٢٨، هەولێر، چاپخانەی ئەل-سەقافی، ٢٥ تشرینی یەکەم ١٩٩٨، ل ١١٢.
٥٢ - محەمەد عەلی ئیسماعیل، بیرەوەرییەکانی من: حەفتا عام تەمەن و زیاتر لە نیو سەدە خەبات، (بێ شوێن – ٢٠١٩)، ل ١٢٧ - ١٢٨، ١٣٢ - ١٣٤.
٥٣ - محەمەد فاتیح، پێشکەوتنی ژیانی حیزبایەتی لە باشووری کوردستان، (هەولێر – چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر – ٢٠١٤)، ل ٣٩٩.
٥٤ - مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی، بەرگی سێیەم، (هەولێر – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ٢٠٠٢)، ل ١٤٤، ١٦٦، ١٩٨، ٢٥٥ - ٢٥٦.
٥٥ - مستەفا نەریمان، بیرەوەرییەکانی ژیانی من، (شاری بهغدا – دەزگای ڕۆشنبیری و وەشاندنی کوردی – چاپخانەی (دار الحریة بۆ چاپ) – ١٩٩٤)، ل ٢٢٦.
٥٦ - مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی هەواڵەکان بۆ بەڕێز وەزیری ناوخۆ پێشکەش دەکەن دەربارەی دامەزراندنی پارتەکە، ڕۆژنامەی خەبات (تێکۆشان)، ژمارە ١٤١، چاپخانەی ئەل-رەئی ئەل-عام، شاری بهغدا، یەکشەممە، ٩ کانوونی یەکەم ١٩٦٠، ل ١، ٨.
٥٧ - مەحموود مەلا عیززەت، کاروانی بێ کۆتایی، (سلێمانی – دەزگای چاپ و وەشانی سەردەم – ٢٠٠٠)، ل ٨٨.
٥٨ - مەلا شێم حەمدی حاجی ئۆمەرانی، دەستپێکی شۆڕشی نوێی عامی ١٩٧٦ چۆن دەستی پێ کرد؟!، چاپی دووەم، (هەولێر – چاپخانەی حاجی هاشم – ٢٠١٣)، ل ٤٠ - ٤٢.
٥٩ - مەلا فارووق شوانی، هەموو کورد، بەرگی یەکەم، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆشنبیری – ١٩٩٧)، ل ١١٧.
٦٠ - نەوشیروان مستەفا ئەمین، لە کەناری دانووبەوە هەتا خێری ناو زەنگ، (بێ شوێن – ١٩٩٧)، ل ١٧٣.
٦١ - هاوڕێ باخەوان، هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد، (سلێمانی – دەزگای چاپ و وەشانی سەردەم – چاپخانەی ڕوون – ١٩٩٩)، ل ١٩١.
٦٢ - هاوکار کەریم حەمە شەریف، شۆڕشی ئەیلوول، (هەولێر – چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین – ٢٠١٢)، ل ٤٥ - ٤٨.


