شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد ئاۆڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە و لە کاتی خەباتیدا لە ڕیزی پێشمەرگەدا جارێک بریندار بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ لە کاتی پێکدادان لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچەی هەڵەبجە لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی پێشمەرگە دەستگیر کراوە و دوای سێ مانگ زیندان ئێعدام کراون و لە شەهیدانی نەناسراوی گۆڕە.

شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد ئاۆڕەحمان لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی سەرشاتەی باشووری ناوچەی تاگووزی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە و گوندی بووە و بە کشتوکاڵەوە خەریک بووە.

لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە لەلایەن قادر حەمە ساڵح تاگووزییەوە، کە لە شۆڕشی ئەیلوول فەرماندەی کۆمپانیای چوارەمی فەوجی حەوتەم (بەمۆ)ی هێزی خەباتی حزبی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ بەهۆی گوللەیەک لە شەڕی بانی بوڵان لەگەڵ سوپای عێراق قاچی شکاوە.

لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ هاوڕێ پێشمەرگەکانی بەرەنگاری هێزێکی سوپا و جەحشی ڕژێمی عێراق بوون لە گوندی کانی ژنان لە ناوچەی تاگووزی. دوای پێکدادان عەبدوڵڵا ئەحمەد و هاوڕێکەی (حەمە ڕەشید محەمەد) دەستگیر کران و بۆ زیندانی شاری مووسڵ گواسترایەوە؛ دوای سێ مانگ زیندان ئێعدام کران و ئەو و هاوڕێ پێشمەرگەکەی شەهید بوون. شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد لە شەهیدانی نەناسراوی گۆڕە.

سەرچاوە: 

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای حزبی دیموکراتی کوردستان