عومەر کەریم قادر حەمەئەمین، ناسراو به‌ شه‌هید كه‌مال، ساڵی ١٩٦٥ له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی له‌دایك بووه‌، دانیشتوی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بووه‌، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌ده‌ربه‌ندیخان خوێندووه‌.

ساڵی ١٩٨٣ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی تاگۆزیەکان کەسەربە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لەوکاتەدا عەزیز حەمەساڵح تاگۆزی فەرماندەی بەتالیۆنەکە بووە و جەلال لاوەرانی فەرماندەی هێزی سیروان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی جەرداسنەی سەربە قەزای شارەزوور نزیک ڕووباری سیروان، عومەر کەریم هاوسەنگەرانی کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و  ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا عومەر کەریم (شەهید شەماڵ) گوله‌ی به‌ركه‌وتووه‌ و شەهید بووە.

سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.