سولەیمان ئیسماعیل جەهانگیر ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی بۆتیا لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، پەیوەندی کردووە بە پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ١٩٥٩، ساڵی ١٩٦١ بووەتە کادری حزبی لە سنووری لێژنەی ناوچەی دهۆک لە چوارچێوەی لقی یەکی پارتی، ئەرکی بەرپرسی باڵی پێشمهرگهی لێژنەی ناوچەی دهۆکی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە گوندەکەی و لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بۆ شاری دیوانییە لە باشووری عێراق دوورخراوەتەوە، ساڵی ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە ڕیزەکانی شۆڕش و ساڵێک وەک کادری حزبی لە لێژنەی ناوچەی دهۆک کاری کردووە، پاشان بووەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی. یەکێک لە کوڕەکانی (مەجید سولەیمان) ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە کە بەرپرسی ڕێکخراوی نهێنی جودی بووە، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٧ کوڕەکەی تری (محەمەد ساڵح سولەیمان) کە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی بووە لە شەڕی کانی ماسێ لە پارێزگای دهۆک شەهید بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە کاتی هەڵمەتەکانی ئەنفالی بەدناو و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، کوڕە سێیەمیشی (فەخری سولەیمان) کە یەکێک بووە لە پێشمهرگهی لێژنەی ناوچەی دهۆک لەگەڵ کۆمەڵێک کەس لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە دەستگیر کراوە و دواتر شەهید بووە، لە هەمان ساڵدا سولەیمان ئیسماعیل لەگەڵ خێزانەکەی بۆ کۆمەڵگەی جێژنیکان لە نزیک بەحرکە لە پارێزگای هەولێر دوورخراوەتەوە، ساڵی ١٩٩٠ گەڕاوەتەوە پارێزگای دهۆک، ڕۆڵێکی دیاری لە ڕاپەڕینی جەماوەری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ هەبووە، لە کاتی ڕاپەڕینی گوندی مالتا لە پارێزگای دهۆک بۆ جاری دووەم پلەی کادری لێژنەی ناوچەی دهۆکی سەر بە لقی یەکی پێ بەخشراوەتەوە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی لە کاتی بەستنی کۆنگرەی سێزدەیەم ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ مەدالیای بارزانی نەمر پێ بەخشراوە.
سەرچاوە:١- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


