شەهید سلیمان حوسێن حاجی عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1952 لە گوندی دێلزیان سەر بە شارۆچکەی دیانەی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە و هاوسەردار بووە.

 

لە ساڵی 1970 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە سنووری کۆمیتەی ناوچەی ڕەواندز سەر بە لیقی 2 بووە پێشمەرگە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە. لە کار و چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی قوتابیان و گەنجان بەشدار بووە. لە شەڕەکانی گۆڕەز و گەلی عەلی بەگ بەشدار بووە. لە ساڵانی 1974 تا 1976 لەگەڵ دوو هاوڕێکەی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کران و سزاى سێدارەیان بۆ دەرکرا. دواتر بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە ئازاد کران و دووبارە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد. لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1979 لەلایەن کرێگیراوانی ڕژێمی بەعسەوە لە گوندی سپیەڕا لە خواکورک کوژرا.

 

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی ئەنسیكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان