شەهید زۆراب خازی بابیر خازی، لە ساڵی 1951دا لە گوندی ئەرقووشی سەر بە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد و نەخوێندەوار و خێزاندار بوو.
لە ساڵی 1968دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە هێزی خەباتدا بووە پێشمەرگە. لە شەڕەکانی سەرتیز و گۆرەزدا بەشداری کردووە. لە ساڵی 1974دا کۆچبەری ئێران بووە و لە ساڵی 1981 تا 1984دا لە شەڕەکانی سەپاندن لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار بووە. لە 4ی ئەیلولی 1988دا لە شەڕی خواکورک لە ناحیەی سیدەکان، سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی بۆردومانی سوپای عێراق شەهید بووە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


