حەسەن وەسمان حەسەن سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە،  لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی  تۆپارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

حەسەن وەسمان حەسەن ، لەساڵی ١٩٤٣ لە گوندی ماویلیان لە دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری نەبووە،   ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی دەکات بە شۆرش و دەبێتە پێشمەرگە لەلای بێجان جندۆ کە ئەوکات سەرقۆڵ بووە لەهێزی باڵەک بووە، لەشەرەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەژداری کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی  تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.