حەسەن وسمان حەسەن لە ساڵی 1969 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و هەمان ساڵ بووە پێشمەرگە. لە ساڵی 1974 لە گوندی دەرگەلە بەهۆی توپبارانی ڕژێمی عێراقەوە شەهید کراوە.

 

شەهید حەسەن وسمان حەسەن، لە ساڵی 1943 لە گوندی ماویلیان سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریکی بووە، نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

لە ساڵی 1969 پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و هەمان ساڵ بووە پێشمەرگە. لەلایەن بێجان جندۆ پێشمەرگەیی کردووە، کە لەو کاتەدا لە هێزی بالەک سەرۆڵ بووە. لە شەڕەکانی ناوچەی بالەکایەتی بەشدار بووە. لە ساڵی 1974 لە گوندی دەرگەلە بەهۆی توپبارانی ڕژێمی عێراقەوە شەهید کراوە.

 

 

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی ئەنسیكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان