لە ساڵی 1961 دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول لە لای سەلیم چەیی بووە پێشمهرگه. لە ساڵی 1962 بە فەرماندەیی محەمەد ئەمین میرخان بەشداری شەڕی جەحشەکانی میرەبای کردووە. لە ساڵی 1963 بۆ بارەگای بارزانی لە باڵەکایەتی گواستراوەتەوە و لە دەڤەری ڕانیە و قەڵادزێ و گوندەکانی دێرێ و دیلمان ماوەتەوە. لە هەمان ساڵدا لە شەڕەکانی گەلی عەلی بەگ و سەری سپیلکێ بەشدار بووە. لە ساڵی 1969 بە فەرماندەیی عومەر ئاغای دۆڵەمەری لە شەڕی مەخوبیزنان لە نێوان ڕانیە و سەنگەسەر بەشداری کردووە. لە ساڵی 1970 بووە سەرلقى لقی یەک، یەکێک لەو پێشمهرگانەیە کە لەسەر دۆشکەی دژەفڕۆکە لە پردی حافز ڕۆڵێکی باشی بینیوە. لە گەرووی قەسرێ و مەمێ خەلانی سەر بە قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر، پارێزگاریی لە ئێزگەی (ڕادیۆی) دەنگی کوردستان و چاپخانەی شۆڕش کردووە. لە ساڵی 1975 بە فەرماندەیی عەریف یاسین لە شەڕی دیلمان بەشدار بووە.
لە ساڵی 2004 لە دەزگای ئەیلوول خزمەتی کردووە و پاشان خانەنشین بووە. لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە مەدالیای بارزانی وەرگرتووە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


