یاساناس و سیاسەتمەدار ئەڤین تاهیر ئیبراهیم، بە ناوی (ئەڤین هیروری) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و بووەتە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

ژیاننامە

ئەڤین هیروری لە ساڵی ١٩٧٤ لە دهۆک لەدایک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بەکالۆریۆسی یاسای لە بەشی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە. شارەزای زمانەکانی کوردی و فارسییە.

 

خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەر چوونە وڵاتی ئێران و لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە ساڵی ١٩٩٨ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و وەک کادر لە ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ بووەتە بەرپرسی ئەنجومەنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.

 

لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و بووەتە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٢٢ و لە کۆنگرەی چواردەهەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.



 

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.