ژیاننامە

ئەحمەد مەولود لە ساڵی ١٨٩٧ لە گوندی ئاقوبانی سەر بە ناحیەی هیران له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە. خێزانی ناوی فاتیمە عەبدوڵا بووه‌  و خاوه‌نی  سێ کوڕ بووه‌  بە ناوەکانى واحید، محەمەد، حامد. هەروەها پێنج کچیشى هەبوون کە ئەمە ناوەکانیانە: مریەم، نەخشین، خەجیج، خاتون، زەینەب. له‌ ساڵی ١٩٦٥ له‌ بناری چیای سه‌فین شه‌هید ده‌بێت.

خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦١ مەحمود کاوانی گوند بە گوند دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ئامادەکاری شۆڕشی ئەیلوول، دەچنە گوندی ئاقوبان و چاویان بە خەڵکی گوند دەکەوێت، ناوبراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکات و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە، گوند جێدەهێڵێت.

لە ساڵی ١٩٦٥ لە بناری چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزێکی جاشی سەر بە ڕژێمی بەعسی رووخاو، فیشەکی ڕەشاشی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت. دواتر هاوسەنگەرانی تەرمەکەى دەبەنەوە گوندی ئاقوبان و بە خاکی دەسپێرن.    

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.