ئەحمەد مستەفا میلۆک خەدر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی 1974دا لە ناوپردان شەهید بووە. شەهید ئەحمەد مستەفا میلۆک خەدر لە ساڵی 1935دا لە گوندی ژینێراوەی سەر بە شارۆچکەی ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بوو و کاری جوتیاریی دەکرد و هاوسەرگیری کردبوو.

شەهید لە ساڵی 1961دا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەگەڵ د. مەحمود عوسمان بووە پێشمەرگە و لە زۆربەی شەڕەکانی سۆران و بالەکایەتیدا بەشدار بووە. لە ساڵی 1974دا لە ناوپردان بەهۆی بۆردومانی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کورد.