ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزی شمێرانەی پێشمەرگە کردووە، کە هێزێکی سەربەخۆ بووە بە فەرماندەیی شەهید حەمە شمێرانی، ڕاستەوخۆ فەرمانی لە ڕێبەرایەتی وەردەگرت، سنووری چاڵاکییەکانی ناوچەکانی شمێران و دەشتەکانی نوڕۆڵی بوو، بەڵام دوای دروستکردنی پێکهاتە سەربازییەکانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦٥، وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و زیاد کرا بۆ هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداریی چەندین شەڕی کردووە، لەوانە شەڕی بەمۆ، قەرداغ، هەورامان و هەڵەبجە.

لە شەڕی زەمناکۆ لە ساڵی ١٩٧٤ دوای ئەوەی دوو گوللەی سەربازانی ڕژێمی عێراقی ئەو کاتی پێی گەیشت، بریندار بووە. دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول خەباتی بەردەوام کردووە لە کۆمەڵەی پێشمەرگە بە فەرماندەیی براکەی شەهید عەزیز تەوفیق، سەربە فەوجی تاگۆزی بە فەرماندەیی قادیر حەمە ساڵح تاگۆزی.

لە ١٥ی ئەیلولی ١٩٨١ بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی شۆڕش چووەتە ناو شاری هەڵەبجە، دوای تەواوکردنی ئەرکەکە کەوتووەتە ناو کەمینێکی جەحشەکانی ڕژێمی بەعس و بە گوللەی تفەنگ بریندار کراوە و شەهید بووە؛ براکەی عەزیز تەوفیقیش لە ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان