لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (ئەیلوول) دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. تا شکستەهێنانی شۆڕش بەردەوام دەبێت و لە ساڵی ١٩٨٨ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان دەکات و لە ڕێکخراوی شەهید عیسا سەویک سەر بە لێژنەی ناوچەی مەرگەسۆر دەبێتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕی بەناوبانگی خۆاکورک کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەریی باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە و لە سۆران نیشتەجێ دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ پێکهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ لە گوندی جووزەنیی قەزای چۆمان شەهید دەکرێت.

 

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.