له‌ ساڵی ١٩٩١ لە سنوورى لقى ٢ى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە،  ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یه‌كێتی قوتابیانی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٧ پلەى كارگێڕی لقی زانكۆی یەکێتى قوتابیانی کوردستان له‌ هه‌ولێر وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٧ پله‌ی كادیری لە لقى ٢ وه‌رگرتووه‌، ساڵی ٢٠٠١ پله‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌بی ڕێكخستن لە سنوورى لقى٢ وەرگرتووە، ‌ساڵی ٢٠٠٤ بۆتە ئه‌ندامی لق، ساڵی ٢٠٠٥ بووته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئاڵا لە سنوورى لقی٢، ساڵی ٢٠٠٧ بۆته‌ به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ساڵی ٢٠١١ بۆته‌ به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی مامۆستایان، ساڵی ٢٠١٢ له‌ كۆنفرانسە ناوخۆییەکانى حزب به‌ كارگێڕی لقی٢ هه‌ڵبژێردراوه‌.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا. 

سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.