

موسوعة الحزب الديمقراطي الكوردستاني
Loading

سياسة العراق النفطية وموقف الحزب الديمقراطي الكوردستاني (١٩٥٨-١٩٧٥)
علي خليل بيتکاری
ئه‌م په‌رتووكه جگه له وته‌ی نووسه‌ر، وته‌ی وه‌رگێڕیش له‌خۆ ده‌گرێت و له پێنج به‌ش و ده‌ره‌نجام و زموندنی گریمانه‌كان و، پێرستی هێڵكاری و خشته و نه‌خشه‌كان پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م په‌رتووكه پێشه‌كییه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت و باس له پایه‌كانی توێژینه‌وه ده‌كات و ئاماژە به پرسیاره‌كان و گریمانه‌كانی توێژینه‌وه، گوڕاوهكان، ئه‌ده‌بیات و میتۆدی كاری توێژینه‌وه و ڕێكخستنی توێژینه‌وه، دەکات.
به‌شی دووه‌می له باره‌ی باسه تیۆرییهكانه كه له پێشه‌كییه‌ك و دوو ته‌وه‌ر و كۆبه‌ند پێكدێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له ڕیالیسمهوه به‌ره‌و هاوسه‌نگی هێزی گشتگیر، به‌نێوده‌وڵه‌تیبوونی كێشه‌ی دینی و نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربه‌ستی هێزه‌كانی ناوچه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ئاسایشی ناوچه‌یی، هاوسه‌نگی هێزی گشتگیر ڕوانگه‌یه‌كی تۆكمه بۆ شرۆڤه‌ی سه‌ر وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، هاوسه‌نگی گشتگیره. ته‌وه‌ری دووه‌مي ئه‌م به‌شه باس له ناسیۆنالیسمی نه‌ته‌وه‌یی و به‌سیاسیبوونی پرسی نه‌ته‌وه و گۆڕانی نه‌ته‌وه بۆ كارێكی سیاسی، هاوسه‌نگه گشتگیر و ههڕەشهی نوێ، ده‌كات.
به‌شی سێییه‌می ئه‌م په‌رتووكه باس له شرۆڤه‌ی بازنه‌ی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات كه پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند بابه‌تێك و كۆبه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌شه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و چییه‌تی ئاسایشی ناوچه‌یی، كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی و نموونه‌ی ئاسایشی ناوچه‌یی، شرۆڤه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوین وه‌كو شرۆڤه‌ی ناوچه‌یی، خوێندنه‌وه‌ی ئاسایشی ڕەخنهیی، شرۆڤه‌ی سیسته‌مي ئاسایش له خۆرهه‌ڵاتی ناوین، چۆنیه‌تی كاریگەری وه‌رگرتنی سیسته‌مي ناوچه‌یی خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌ناو پێكهاته‌ی سیسته‌مي نیوده‌وڵه‌تی، تاوتوێی پێكهاته‌ی نیزامي نێوده‌وڵه‌تی و كاریگهري له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوین، سیسته‌مي تاكجه‌مسه‌ری و لێكه‌وته‌ی ١١ی ئەیلوول له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوین، سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ده‌ریایی، نێوان شوناس و ئاسایش و شرۆڤه‌ی ئاسایشی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوین، پۆلێنبه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و خستنه‌ڕووی چوارچێوه‌یه‌كی دیار بۆ پێناسه‌ی نه‌تەوه‌یی، پرسی شوناس له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و له خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌ر ئاستی شرۆڤه‌ی ستراكچه‌ری، ئاستی شرۆڤه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی، شوناس و ئاسایش و شیكاری ئاسایشی خودی و ئه‌ویتر، شوناس و ئاسایش، پێکدێت.
به‌شی چواره‌م باس له مێژووی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ١٩٢٠ تا ٢٠١٧ ده‌كات و له پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند ته‌وه‌رێك و كۆبه‌ند پێكدێت، ته‌وه‌ره‌كانی له باره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، ده‌ركه‌وتنی ڕێبه‌رانی كورد و سه‌ره‌تای خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، مردنی فه‌یسه‌ل و وه‌رزی نوێی بزووتنه‌وه‌ی جوداخوازی، ده‌ركه‌وتنی ڕێبه‌رایه‌تی كوردستان، كوده‌تای عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ١٤ی تهمووز و شۆڕشی عێراق، نه‌ته‌وه‌گه‌رایانی عه‌ره‌ب و چاره‌نووسی خه‌باتي كوردی، حاكمیه‌تی حزبي به‌عس و گوڕانی پرسي كوردستان، ڕێككه‌وتنی ١١ی مارس و به‌فه‌رمی ناسینی خۆسهريی كوردستان، جه‌نگي عێراق و ئێران، جه‌نگي عێراق و كوێت و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گوڕانكاریی جیۆپۆلۆتیكی، به‌ره‌و هه‌رێمی خۆسه‌ر، هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و هاتنه‌دی خه‌ونی خۆسه‌ریی كوردستان، په‌يدابوونی داعش و له‌رزینی عێراق و ڕێگهخۆشبوونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕیفراندۆمی ٢٥ی سێپتامبه‌ری ٢٠١٧.
به‌شی پێنجه‌می ئه‌م په‌رتووكه له باره‌ی لێكه‌وته‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر بازنه‌ی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوینه، پێشه‌كییه‌ك و چه‌ند بابه‌ت و كۆبهندێك له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی باس له گوڕاوی ناوده‌وڵه‌تی، كوردی، عێراقی و سنوورداربوونی جیۆپۆلۆتیكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، شوناسخوازيی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی كورد، پشت به‌خۆبه‌ستن و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، هێزی سه‌ربازی یه‌كپارچه و سه‌ربه‌خۆ و ستراتیژی، كێشه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ناوخۆیی كورد، كه‌سایه‌تی و حه‌زی ڕێبه‌رایه‌تی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی كورد له مه‌یدانی دیپلۆماسي و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، گۆڕاوي ده‌وڵه‌تی له عێراق، شرۆڤه‌ی ئاستی كۆبوونی ناوخۆیی، پێكهاته‌ی فیدراليستي عێراق، گۆڕاوي بان ده‌وڵه‌تی، تێبيني ئاسايشي ناوخۆي وڵاتاني ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆي، ڕكابهرایهتي ناوچه‌یی له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌ڵوێستي هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تي له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆي كوردستان، ڕەوایهتي نێوده‌وڵه‌تي مافی دیاريكردني چاره‌نووسي له به‌رامبه‌ر مادده‌ی پاراستني سنووره‌كان، پرۆسه‌كان و ڕێگاي سه‌ربه‌خۆي له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گرژاوي، لێكهوتهكان و چوونه ژێر كاريگه‌ريي بهستێني ئاسايشي له خۆرهه‌ڵاتي ناوین، پرسي كۆچكردن، ههمیشهیيبووني سووري توندوتيژی له خورههڵاتي ناوین، ڕێگاي سه‌ربه‌خۆي به میكانیزمي ئاشتیيانه، لێكهوتهكان و په‌رچه‌كرداری ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ره‌بي، دژایه‌تي ئیسلامگه‌رایان، ئه‌كته‌ره نادهوڵهتييهكانی عه‌ره‌ب، كاريگه‌ري جيۆپۆلۆتيكي، كاريگه‌ري ده‌رووني و زه‌يني له‌سه‌ر ئه‌كته‌رانى ناودهوڵهتي و هه‌ڵكشان و بنهجێبووني مۆدێلي فه‌رهه‌نگي بهشداریي له وڵاتانی هاوسێ، دەکات.