
جەمال عەبدوڵا مام خزر
شەهید جەمال عەبدوڵا مام خزر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە سنووری پارێزگای کەرکووک شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٠ ئەنجام

شەهید جەمال عەبدوڵا مام خزر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە سنووری پارێزگای کەرکووک شەهید بووە.

حەمەد رەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووه، ساڵی ١٩٦١ پهیوهندی به هێزی سهفین كردووه، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٤ شههید بووه.

گۆرگیس یوسف مەتێ، لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ چووەتە ڕیزى ڕێکخستنەکانى پارتی ، دواى نسکۆ ئاوارەى ئێران بووە، دوو جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەردەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

ئەندازیار و سیاسەتمەدار نهوزاد هادی مهولود محهمهد، ساڵی ١٩٩٢ پهیوهندیی به ڕیزهكانی پارتییهوه كردووه، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە...

وریا محهمهد ڕهئوف، ناسراو به وریا ساعاتی، ساڵی ١٩٧٦ له كۆنفرانسی برلین بووەته ئهندامی سهركردایهتی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ له بهشدارانی كۆبوونهوهی فراوانی بێداوی سهركردایهتی كاتی بووە...

ڕەشید کەریم سلێمان (١٩٢٧-١٩٧٦)، ناسراو بە ڕەشۆ کەریم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

ئەینۆ شوکور داود (١٩١٠-١٩٦٩) ناسراو به ئەینۆ توێیى، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

ئەبابەکر شێخ ئەبابەکر (١٩١٥ -١٩٦٥)، ناسراو به حهجی ئهبابهكر، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

حالى باپیر محەمەد (١٩٠٥-١٩٦٣)، ناسراو بە حالى کەلۆکى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.

تاجەدین ئاغا تاژدین (١٩١٩-٢٠١٠)، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) و بەشداربووی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) بووە.