
داستانى گرتک و ماخۆبزنان ١٩٦٩
ئەم داستانە لە ٣٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٦٩ لە بەرزاییەکانى پشت گوندى گرتک و ماخۆبزنان لە نزیک سەنگەسەر ڕوویدا، هێزى پێشمەرگە بە فەرماندەى عومەر ئاغاى دۆلەمەرى، هێرشیان کردە سەر سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو، لە ماویەکى کەمدا توانیان دەست بەسە ڕەبایەکاندا بگرن و زیانێکى گەورەى گیانى و ماددیان پێ بگەیەنن و دەست بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەکى جۆراوجۆردا بگرن، هەروەها ستراتیژیەتى پلانیان هەڵوەشێننەوە کە بریتى بوو لە دەستگرتن بەسەر بارەگاى بارزانى لە دیلمان.
شەڕ و داستانەکان٤ خولەک

