
سیامەند عەزیز عارس
سیامەند عەزیز عارس (١٩٢٠-١٩٦٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی ئەمر بەتالیۆن بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٧٦ ئەنجام

سیامەند عەزیز عارس (١٩٢٠-١٩٦٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی ئەمر بەتالیۆن بووە.

سلێمان میرخان عارەب (١٩٢٨ -٢٠٠٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

سورکان عەباس فەقێ (١٩٢٠-١٩٨٩)، ناسراو بە سورکان مەلا باس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرپەل بووە.

خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە خدر دەباغ، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، سالى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بۆتە فەرماندەى هێزى تۆپخانەى شۆڕشی ئەیلوول و یاریدەدەرى مەلا مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى تۆپخانە.

سلێمان میرخان ئەحمەد (١٩٣٠-١٩٦٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرلق بووە.

فهرمانده حەجی میرخان ئهحمهد سلێمان، ناسراو به حاجی میرخان دۆلهمهری، پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپهڕین، له ٧ی تهمووزی ١٩٦٢ پلهی سهرقۆڵی وهرگرتووه، ساڵی ١٩٧٠ بۆته بهرپرسی لێژنه ناوچهی ئاكرێ، ئهندامی دهزگای باڵای ئهیلوول و بهرپرسی لێژنهی ئهیلووله له سۆران و مێرگهسۆر.

ساڵح محەمەد محێ (١٩١٠-١٩٧٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.

سلێمان عەبدوڵا سلێمان (١٩٢٠-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

ساڵح ئەحمەد حسێن(١٩٢٠-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

شەڕەف عەبدولسەلام بریندار (١٩٢٧-١٩٧٢)، ناسراو بە شەڕەف مەلا سەلام، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووەو فەرماندەى دەستە بووە.

شەهید محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گرێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ برایەکی کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یهكێتی و شەهید بوونە.

شەهید محەمەد حەمەکەریم حەمەسادق، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی قەزای سەیدسادق شەهید بووە.