
عەبدوڵا زیاب عەلی
عەبدوڵا زیاب عەلى (١٩٢٩-٢٠٠٦)، ناسراو بە مەلا شین عەبدوڵا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی جێگرى فەرماندەى هێزی ١، قائیمقامی ڕانیه و بەرپرسى لێژنه ناوچەی نزارێ بووە.







