
سیسۆ عەبدوڵا شینۆ ستونی
سیسۆ عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ لە سوپای بارزان بە پلەی ئامر سریە دوبارە بۆتەوە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

سیسۆ عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ لە سوپای بارزان بە پلەی ئامر سریە دوبارە بۆتەوە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

خورشید ئیسماعیل فەتاح، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە میحوەری مێروز شەهید بووە.
هەڵبژێردراومستەفا شێخ محهمهد شێخ عهبدولسهلام عهبدوڵا بارزانی، ناسراو به مهلا مستەفا بارزانی، جهنهڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سهرۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ له گوندی بارزانی سەر بە (ویلایەتی مووسڵ) لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، ...

شەهید جەبار عومەر محەمەد، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

شەهید بەدەل کەریم نادر، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی ستونی لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨٣ شەهید بووە.

عارس مەلاک لاو باجۆ کانیەلنجى، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندی کانیەلنج ناحیەی گۆڕەتوو قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی دووەمى بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە، ساڵى ١٩٤٦ لە کۆمار پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٦٢ شەهید بووە.

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

محەمەدئەمین عەزیز حسێن ناسراو بە (مام هەمزە)، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی گردیماوان سەر بە ناوچەی زرارەتی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە و لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرلق بووە.

خالید حمدئەمین ئەبوبەکر گهرهوهیی خالید حمدئەمین ئهبوبهكر گهرهوهیی، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی گەرەوانی خواروو، له دۆڵی ئاكۆیانی قهزای ڕواندزی پارێزگای ههولێر لەدایك بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ١ی حوزەریرانی ١٩٧٥ شەهید بووە.

ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه به (ساڵح حاجی مهلا و ساڵح ئاكۆیی)، ساڵی ١٩٤٤ له گوندی ئاكۆیان، له دۆڵی ئاكۆیانی قهزای ڕواندز پارێزگای ههولێر له دایكبووه. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له چیای ئارمووشهی ڕواندز شەهید بووە.

قادر حەمەد ئەمین حسێن، ناسراوه بە (قادرەسۆر ڕوستایی) لە ١ی ئابی ١٩٤٩، له گوندی ڕوستی ناحیەى گەڵاڵەی قەزاى چۆمانی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پێشمەرگە لە سنوری لێژنە ناوچەی باڵەك کردووە. ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ لە شۆڕشی گوڵان وهك مەفرەزەی سەرەتایی لە ناوچەی باڵەكایەتی پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە. ساڵى ١٩٩٤ شەهید کراوە.

نەزیر مستەفا محەمەدسەلیم، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شیروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.