
ئیبراهیم میرالی سەلیم
ئیبراهیم میرالی سەلیم (١٩٢٧-١٩٩٦) پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

ئیبراهیم میرالی سەلیم (١٩٢٧-١٩٩٦) پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

ئاڤدەل مستەفا عومەر (١٩٢٧-٢٠٠٣)، ناسراو بە ئاڤدەل مستۆ، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١)، ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

ئیبراهیم بابەکر ئیسماعیل ( ١٩٢٧-٢٠١٨)ناسراو به مەلابرایم هه‌سنەکی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

عومەر حەدۆ عومەر (١٩٢٥-١٩٩٥) ناسراو به عومەر حەدۆ شانه‌ده‌ری، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

ئەحمەد جەرجیس یونس حه‌سه‌ن، ناسراو به (ئەحمەد ئەتروشی و ئەحمەد حه‌سه‌ن حه‌لیمه)، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق به قایمقامی دهۆك ده‌ستنیشان كراوه...

ئەحمەد عەبدوڵا محەمەد، ناسراو به (مامۆستا ئەحمەد ئامێدی و ئەحمەدی عه‌بێ)، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٣ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٣ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانى كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

خزر حەسەن عەباس (١٩٢٢-١٩٨٧)، ناسراو بە خدر خەلکانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە،پلەی سەرپەل بووە.

ئاڤدەل میرۆ عەنتەر ( ١٩١٦-٢٠٠٣) ناسراو به ئه‌حمه‌د میرۆ، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

خزر وەسمان سلێمان (١٩٢٣-٢٠١١)، ناسراو بە خدر مەلا وەسمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانىیە.

نوری ئەنوەر عەبدولغەفور ئیبراهیم، ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى پڵنگەى سەر بە شەقڵاوە لە دایکبووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەى سەرلق بووە و بڕیار بووە ببێ بە فەرماندەى بەتالیۆن، ساڵى ١٩٧٤ لە رێگای نێوان قەسرێ-خانەقا کەوتووەتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی دوژمن و شەهید دەبێت.

حەسەن ئیبراهیم عەبدوڵا ( ١٩٣١ -٢٠٠٦)، ناسراو بە حەسکۆ ئیبراهیم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

ڕەشید ڕەسوڵ قورتاس (١٩٢٠-٢٠٠٩)، مامۆستا و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) و شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.