
محەمەد عادۆ خدر
محهمهد عادۆ خدر دۆلهمهری (١٩٢٥-١٩٩٩)، ناسراوه به تۆینار، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردوو، پلەی سهر لق و جێگری هێزی شێخان هەبووە.











