
ئەحمەد مەحمود زاهیر مەحمود
ئەحمەد مەحمود زاهیر مەحمود، ناسراو بە ئەحمەد جخسى، لە شۆڕشى ئەیلوولدا پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا یەک جار برینداربووە، بەرپرسى کارخانەى چەکى شۆڕش بووە، کوڕێکى ئەنفالە، لە ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٧٦ ئەنجام

ئەحمەد مەحمود زاهیر مەحمود، ناسراو بە ئەحمەد جخسى، لە شۆڕشى ئەیلوولدا پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا یەک جار برینداربووە، بەرپرسى کارخانەى چەکى شۆڕش بووە، کوڕێکى ئەنفالە، لە ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.

شه‌هید خەلیل باپیر مەسیح عومەر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، زیندانی سیاسی بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی سەرپەلی پێدراوە، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک شەهید بووە.

جەمیل عەلى جەمیل (١٩١٦-١٩٦٣)، ناسراو بە جەم عەلى جەم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

شه‌هید ئەحمەد مەولود ئەحمەد سەعید، لە ساڵی ١٨٩٧ لە گوندی ئاقوبانی سەر بە ناحیەی هیران لەدایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ له بناری چیای سه‌فین شەهید بووە.

ئال عەلی ئال عوسمان (١٩٢٣-١٩٨٣)، ناسراو بە ئالۆ عه‌لی ئالۆ، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و مامۆستا بووە.

محەمەد شه‌ریف جه‌میل عه‌لی، له ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری كوردستان-مهاباد بەشداری دەکات، لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆمار شەهید دەبێت.

ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم (١٩٣٠ - ١٩٨٢) ناسراو بە ئیبراهیم مەلا شێخۆ، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

عەلی حسێن عەلی، له ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شان. له ساڵی ١٩٩٦ له شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.

ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە (١٩١٧-١٩٨٥)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت بووە.

جومعە عومەر خزر قادر، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، پاش ماوەیەک دەچێتە شانەى چەکدارى، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

ئەحمەد جەسیم ئەحمەد (١٩٢٦-٢٠٠٤) ناسراو بە ئەحمەد جەسیم، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

سەلیم زاهر خەلیل، له ساڵی ١٩٩٢ له ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته ئه‌ندام له ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی ١٩٩٧ له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه شه‌هید ده‌بێت.