
ئیسماعیل عەوڵا حەمەد ئیسماعیل
ئیسماعیل عەوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

ئیسماعیل عەوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.

شەهید ئەسکەندەر عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.

ئەکرەم عەلی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری بارزان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

شەهید رەزاق عەلی رەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.

مەحمود یابە مەحمود براهیم، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ماوەی یەک ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە دەشتی گوێڕ کەوتۆتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێم و شەهید بووە

تەها مەجید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوبەشی هێزەکانی (ی.ن.ک) و سەربازی ڕژێمی بەعس بە سەختی بریندار بووە و دوای ٢٢ ڕۆژ لە برینداری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە وڵاتی ئێران شەهید بووە.

شەهید حسێن ساڵح، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە شۆڕشی گوڵان کادر و پێشمەرگەی باڵی سەربازی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناو پارێزگای هەولێر، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی پارێزگای هەولێر فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

مامۆستا عەبدولعەزیز تەیب ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه.

رەشید عه‌بدولقادر سه‌لیم، ناسراو به رەشید عه‌بدولقادر حه‌ماوی، دادوه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه.

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د ڕەزا عارف عه‌لی ناسراو به محەمەد شێخ ڕەزای سەرگەلۆیی، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)...

جەلال ئەمین مەحمود عه‌لی، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووەمی بارزانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ به پله‌ی كاپیتان له ڕیزی سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه.

عومەر محەمەد عەبدوڵا یوسف، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری باڵەکایەتی شەهید بووە.