
وشیار ڕەسوڵ ئەحمەد
لە ٢٣ى ئایارى ١٩٧١ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٦٠٥ ئەنجام

لە ٢٣ى ئایارى ١٩٧١ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.

بێگەرد ڕەسوڵ ئەحمەد، لە ١٥ى ئادارى ١٩٦٧ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.

لە ١ى تەمووزى ١٩٦٤ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى سەرەتایی بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.

شوکریە ڕەسوڵ ئەحمەد لە ١ى تەمووزى ١٩٥٤ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى ناوەندى بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.

پۆل مۆبێت ناسراو بە کر لە ساڵى ١٩٦٦ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی کردووە، شارەزاییەکى باشى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەتى پرسی کورد هەبوو، لە سەرەتایی کارکردنى تاکو ساڵى ١٩٧١ زیاتر لە ١٣٠ ڕیپۆرتاژی لەسەر پرسى کورد لە ڕۆژنامە، گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەى ١٣ى پارتى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردبوو، لەلایەن سەرۆک مەسعو بارزانى میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.

ئێدێت مۆبێت، ناسراو بە مەدام کۆچێرا، لە ساڵى ١٩٦٩ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی و وێنەگرى دەکات، پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە و ساڵى ١٩٧١ ژمارەیەک وتارى لەسەر کوردستان لە ڕۆژنامە و گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ و لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

خدر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵا، ناسراو بە وەستا خدر مستەفا، ساڵى ١٩٣١ لە گوندى ڕوستێی ناحیەى سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لە حوجرە خوێندوویەتى، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ و دوو کچ بووە، لە ١٦ى تەمووزى ١٩٦٢ لەلایەن جاشەکانى کەریم خانى برادۆست شەهید کراوە.

ئیسماعیل ئایگۆن ناسراو بە شڤان پەروەر، یەکێک بووە لەو گۆرانیبێژانەى ڕۆڵ و کاریگەرى زۆری لە بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستان دیتووە، لە ٣ى حوزەیرانى ٢٠٠١ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

محەمەد زیاد محەمەد ئەمین، ساڵى ١٩٤٠ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى منداڵ بووە، محەمەد زیاد کەسایەتى گوندى فەقیان بووە و کارى بۆ باشترکردنى ڕەوشى ژیانى گوندنشینان کردووە.

دکتۆر فرێدریک تیسۆ، ساڵى ١٩٨١ لە ڕێگاى کەندال نەزان سەرۆکى ئەنستیتیۆتى کورد لە پاریسی وڵاتى فەڕەنسا ئاشناى کێشەى گەلى کورد بووە، ساڵى ١٩٨٢ دەچێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵى ١٩٨٩ بەشدارى کۆنفرانسێک لە پاریس سەبارەت بە کێشەى کورد دەکات، دواى کردنەوەى کونسلخانەى فەڕەنسا لە ٢٣ى ئەیلوولى ٢٠٠٧ وڵاتى لە شارى هەولێر فرێدریک تیسۆ یەکەمین کونسلى ئەو وڵاتە بوو. لە ڕۆژى ١٥ی ئازارى ٢٠١٣ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشرا.

عهلی حهمهد عهبدولڕەحمان ناسراوه به عهلی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له ناوچهی دێگهڵه پهیوهندی به هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له ناحیهی كهسنهزانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی دێگهڵه به خاك سپێردراوه.