
ئەحمەد باشکی
ئەحمەد مەجید عەلی ناسراوە بە (ئەحمەد باشکی)، بازرگانی بەروبوومی کشتوکاڵی دەشتی شارەزوور بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە دەشتی شارەزوور شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

ئەحمەد مەجید عەلی ناسراوە بە (ئەحمەد باشکی)، بازرگانی بەروبوومی کشتوکاڵی دەشتی شارەزوور بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە دەشتی شارەزوور شەهید بووە.

شەهید حسێن محەمەد عەلیخان مەحمود ناسراوە بە (حسێنی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی لە شۆڕشی ئەیلوول وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٨ لە بناری چیای بەمۆ شەهید بووە.

حەمەفەرەج حەمەئەمین محەمەد حەمەخان، پێشمەگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٦ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.

حەمەئەمین مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.

سلێمان لاچ حسێن (١٩١٧-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.

سلێمان فەقۆ حەسەن (١٩٣٠-١٩٩٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرقۆلە بووە.

سلێمان عەلى یاسین (١٩٠٠-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

مەلا سلێمان موسا (١٩٢٤-٢٠٠٥ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

داستانێکى دیارى شۆڕشی ئەیلوول بوو لە ١٣ى تەممووزى ١٩٦٩ لە بنارى چیاى کۆڕەک لە ڕۆژهەڵاتى خەلیفان ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنى گوندى ئاڵانە و دەست ڕۆیشتن بەسەر، دۆڵەکە ئەو هێرشەى دەست پێکرد، بەڵام بەتالیۆنى بێتواتەى هێزى پێشمەرگە زۆر بەتوندى بەرەو ڕوویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندن، ناچار بە پاشەکشە بوون بۆ خەلیفان.

سوپاى عێراق هێرشى سەر گوندى باوەخۆشینى کرد لە نزیک دەربەندیخان لە ٤ى ئابى ١٩٦٣، لەو هێڕشەدا لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى قەرەداغ بەرەنگاری یەکتر بوونەوە، دواى دوو کاتژمێر لە شەڕو پێکدادان سوپاى عێراق دووچارى شکستێکى گەورە هات و ناچار بە پاشەکشە بوو بۆ سەربازگەى دەربەندیخان، هەروەها زیانى زۆریشى پێ کەوت.

نوری سدیق عهلی ڕەسوڵ، ناسراو به ئهندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ پهیوهندی به ڕیزهكانی كۆمهڵهی ئازادیی كوردهوه كردووه، ساڵی ١٩٥١ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) ههڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی سهركردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) ههڵبژێراوه.

ئەم شەڕە لە هاوینى ساڵى ١٩٦٥ ڕوویدا لە چیاى کۆڕەک و ڕواندز و دەشتى دیانا، ئامانجى سەرکردایەتى شۆڕش لەو هێرشەدا دەستگرتن بوو بەسەر چیاى کۆڕەک و گەلى عەلى بەگ، وەک پەرچە کردارێک لە بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانى سوپاى عێراق کە بەردەوام دەیکردە سەر زۆزک و هەندرێن و شوێنانى تر بۆ ئەوەى گوشار بخاتە سەر سەرکردایەتى شۆڕش لە ناوچەى باڵەکایەتى.