
مەسعود ساڵەیی
مه‌سعود مسته‌فا كاكه حه‌مه حسێن، ناسراو به مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه تێكڕای ئه‌میندارێتییه گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٥٠ ئەنجام

مه‌سعود مسته‌فا كاكه حه‌مه حسێن، ناسراو به مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه تێكڕای ئه‌میندارێتییه گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت

عه‌لی بابا ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه.

عهبدولڕەحمان عوسمان فه‌تاح خدر، ناسراو به مولازم عەبدولڕەحمان پێداوی ـ مولازم سه‌ربه‌ست، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا.

محه‌مه‌دسه‌عید قاسم ئیبراهیم ناسراو به دكتۆر محەمەد سەعید دۆسکی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵانی ١٩٧٢- ١٩٧٥ نوێنه‌ری شۆڕشی ئەیلوول بووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكا بووه.

محەمەدئەمین مەعروف كامه‌لا، ناسراو به مامۆستا محەمه‌دئه‌مین مه‌عروف، ساڵی ١٩٤٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٠ بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان(کۆنفرانسی کۆیە)، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دووەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاتی پارتی دیموکراتی کورد هه‌ڵبژێردراوه...

پارێزه‌ر جەرجیس فەتحوڵا شه‌ماس، ناسراو به جەرجیس فەتحوڵا ئەلموحامی، یه‌كه‌مین كلدانیی نێو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستانه، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ١٩٧٣ ـ ١٩٧٤ به فه‌رمانی مەسعود بارزانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی پڕۆژەی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی

محهمهدزیاد حه‌مه مه‌حمود، ناسراو به کاکە زیادی کۆیە، ساڵی ١٩٣١ پشتگیری شۆڕشی یه‌كه‌می بارزانی كردووه، ساڵانی ١٩٤٣ ـ ١٩٤٥ پشتگیری شۆڕشی دووه‌می بارزانی كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا بووەتە جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد، له ٩ حوزه‌یرانی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه

جه‌عفه‌ر ئیبراهیم حاجی پیرۆ، ناسراو به جه‌عفه‌ر ئێمینكی، محامی كوڤان و كوڤان، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان (پارتی گه‌ل) كردووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه...

جه‌لیل یوسف ئه‌حمه‌د قاسم، ناسراو به هۆشیار، جەلیل هۆشیار، دادوه‌ر جەلیل هۆشیار، زرنگ و جه‌لیل قازی، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر پشتگیری له شۆڕشی دووەمی بارزان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی هاشمی عێراقه‌وه دراوه‌ته دادگای سه‌ربازی و به تۆمه‌تی هاوكاری ئه‌م شۆڕشه به‌ند كراوه....

عه‌بدوڵا عهبدولڕەحمان حه‌مه‌ڕەشید ئیسماعیل، ناسراو به دەروێش ئاغا، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٣ سه‌رلق بووه له لقی پشتیوانی هێزی خەبات،

جەمال عوسمان کاڕەسوڵ ڕەحمان، ناسراوه به جەمال مورتکە، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٦ له شه‌ڕی چغهمیره بریندار بووه

پیرۆت ئەحمەد ئیبراهیم، ناسراوه به دكتۆر پیرۆت، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووه، له ڕێكه‌وتی ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی ده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...