
مستەفا گۆرۆنی
مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە مستەفا گۆرۆنى، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گۆڵان بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامی کۆنگرەی ٩ بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٠٦ ئەنجام

مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە مستەفا گۆرۆنى، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گۆڵان بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامی کۆنگرەی ٩ بووە.

مەلا محەمەدئەمین مەلا حاجی مەحموود ناسراو بە مەلا محەمەد ئەمین گوێزلینگەی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، ئەندامی کۆنگرەکانی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ بووە، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمرە.

ئەحمەد مستەفا شوان، ناسراو بە ئەحمەد مستێ، فەرماندە و پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان و کۆمارى کوردستان و ئەیلوول گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى ١٩٤٣ بەشداری لە شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ لە هێزی لێکدەر بەشداری شۆڕشى ئەیلوول کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنی لە هێزى باڵەک وەرگرتووە، بەرپرسی ئیدارى و عەسکەرى بووە لە بارەگاى بارزانى.

فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

فهرمانده حەجی میرخان ئهحمهد سلێمان، ناسراو به حاجی میرخان دۆلهمهری، پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپهڕین، له ٧ی تهمووزی ١٩٦٢ پلهی سهرقۆڵی وهرگرتووه، ساڵی ١٩٧٠ بۆته بهرپرسی لێژنه ناوچهی ئاكرێ، ئهندامی دهزگای باڵای ئهیلوول و بهرپرسی لێژنهی ئهیلووله له سۆران و مێرگهسۆر.

سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپهڕینی ١٩٩١ بووه، ساڵی ١٩٦١ پهیوهندی بهشۆڕشی ئەیلوول كردووه، پاسهوانی مەلا مستەفا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٩ ئهندامی لێژنهی ناوچهی ئامێدی سهر به لقی ١ بووه، ئهندامی كۆنگرهی ٦ و ٩ و ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ههڵگری میدالیای بارزانی نهمره.

شەهید محەمەد حەمەکەریم حەمەسادق، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی قەزای سەیدسادق شەهید بووە.

ئەسەد وسیەن غەفور، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری سلێمانی لە بەردەم ئەمنە سورەکە سلێمانی شەهید کراوە.

ئیبراهیم توفیق ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

شەهید عوسمان شەریف فەتحوڵا، لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە نزیک پردی خاسێ فیشەکی سەربازی ڕژێمی بەعسی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

محەمەد ئەمین محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە و دواتر بۆ خوارووی عێراق ڕاگوازراوه، ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

وەهاب عەلی ڕەحمان جوامێر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک و لەناو سەربازگەی خالید گولهی بەرکەتووە و شەهید بووە، جەستەی بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.