
ئەحمەد کۆسە
ئەحمەد ڕەسوڵ فەقێ عەبدولڕەحیم ناسراوە بە (ئەحمەد کۆسە)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دامێنی چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٦٢٩ ئەنجام

ئەحمەد ڕەسوڵ فەقێ عەبدولڕەحیم ناسراوە بە (ئەحمەد کۆسە)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دامێنی چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

شەهید ئیسماعیل لاو، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە سنووری قەزای شەقڵاوە مینی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و شەهید بووە.

ئیسماعیل عەوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.

ئیسماعیل مەغدید، کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و شانەی نهێنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوشاری هەولێر، لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩١ لە پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و ئیسماعیل مەغدید لەگەڵ کۆمەڵێک هاوسەنگەری شەهید بوونە.

شەهید ئەسکەندەر عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.

ئەکرەم عەلی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری بارزان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

خورشید حەسەن حسێن حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی کاری لە بەشی ژمێریاری بەتالیۆن کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم لە دامێنی چیای هەڵگورد شەهید بووە.

شەهید رەزاق عەلی رەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.

سەیفەدین عومەر خدر عومەر، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە گرتنەوەی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١ فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

مەحمود یابە مەحمود براهیم، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ماوەی یەک ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە دەشتی گوێڕ کەوتۆتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێم و شەهید بووە

تەها مەجید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوبەشی هێزەکانی (ی.ن.ک) و سەربازی ڕژێمی بەعس بە سەختی بریندار بووە و دوای ٢٢ ڕۆژ لە برینداری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە وڵاتی ئێران شەهید بووە.

بەهجەت عومەر خدر عومەر، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە گرتنەوەی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١ بریندار بووە و دواتر دەبابەی ڕژێمی بەعس بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە.