
محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم
محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم ناسراو بە (دەروێش عەلی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە پارێزگای هەڵەبجە شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٧٦ ئەنجام

محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم ناسراو بە (دەروێش عەلی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە پارێزگای هەڵەبجە شەهید بووە.

حەسەن محەمەد سوورە محەمەد، ناسراو به دكتۆر حه‌سه‌ن سوور، ساڵی ١٩٨٥ وه‌ك پزشك په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵانی ١٩٩٠ ـ ١٩٩١ پێش ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان چه‌ندین ڕاسپارده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران، شه‌قڵاوه، پیرمام، حاجی ئۆمه‌ران و خه‌لیفان له سنووری پارێزگای هه‌ولێری بردووه...

رزگار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە (رزگارە سور)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی چنارە شەهید بووە.

دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و كوشتاره كه له نێوان هه‌ر دوو هێزی بارزانی و ئێران ئه‌نجام درا له ٥/٤/١٩٤٧ ته‌واوی هێزه‌كانی ئێران كه له‌و كاته توانیبوویان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌كان بۆ جارێكی دیكه كۆنترۆل بكه‌نه‌وه، به سوود وه‌رگرتن له چه‌كدارانی مه‌نگوڕ هێرشێكی به‌رفراوان له چه‌ند لایه‌ن ده‌كه‌نه سه‌ر بارزانییه‌كان...

کۆمەڵکوژى گوندى سۆریا لە ١٦ى ئەیلوولى ١٩٦٩ ڕوویدا لەلایەن سوپاى عێراق، کە تێیدا هەڵمەتێکى سەربازیان کردە سەر گوندى سۆریا لە قەزاى زاخۆ بە بیانووى ئەوەى کە دەستیان هەبوو لە دانانەوەى مینێک لە شەقامى سەرەکى نزیک گوندەکەیان، کە بە سیارەیەکى سەربازیدا تەقیەوەو تێیدا ئەفەسەرێک و چەند سەبازێک کوژران.

قادر حەمەدئەمین عەبدولڕەحمان مەلا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ له ناحیەی ناڵپارێز به‌ر بۆمبارانی فڕۆكه‌ی ڕژێم كه‌وتووه و شەهید بووە.

داستانى ئەشکەوتى دەکان لە ١٨ى ئابى ١٩٦٩ لە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ڕوویدا، کاتێک کە سوپاى ناوبراو هەڵمەتێکى سەربازى کردە سەر ناوچەى (ئاکرێ - شێخان) بە پشتیوانى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش) و بۆردومانى تۆپ و فڕۆکەى جەنگى، لە ئەنجامى ئەو شەڕەدا (٦٦) هاوڵاتى سڤیلى گوندى دەکان لە پیرو پەککەوتەو ئافرەت و منداڵ لەناو ئەشکەوتى دەکان سوتان و خنکان و شەهید بوون.

دكتۆر جەعفەر محەمەد، ناسراو به دكتۆر جه‌عفه‌ر فه‌یلی، جه‌عفه‌ر مام كه‌ریم و دكتۆر جه‌عفه‌ر ڕەحمانی، ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ ـ ١٩٧٩)ی ڕابه‌ری شۆڕشی دووه‌می بارزانه‌وه هه‌بووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١ی ئابی٢٠٠٠ له شاری تاران كۆچی دوایی كردووه.

عه‌بدولحه‌كیم محه‌مه‌د عهبدولڕەحمان عه‌بدولقادر، ناسراو به مه‌لا سه‌ید حه‌كیم خانه‌قینی، مه‌لا حه‌كیم هه‌ورامی، مه‌لا حه‌كیمی خانه‌قینی، مه‌لا حه‌كیم هویه‌یی و مه‌لا حه‌كیم به‌رزنجی، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه

جەمال عەزیز محەمەد ئەحمەد ناوسراوە بە (جەمال دۆڵەسوری )، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ جاشەکانی ڕژێمی بەعس لە دەشتی شارەزوور شەهید بووە.

له‌و كاته‌ی كه حكومه‌تی ئێران توانی به هێرش كردنه سه‌ر كۆماری كوردستان بۆ جارێكی دیكه كۆنترۆلی ئه‌و ناوچه‌یه بخاته ژێر ده‌ستی خۆی، مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هێزه‌كه‌ی ده‌یانویست له خاكی ئێران خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و بۆ جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له كوردستانی عێراق...

سدیق محەمەدئەمین محه‌مه‌د، ناسراو به سدیق ئەفەندی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی هه‌شته‌م) هه‌ڵبژێردراوه...