
ئیسماعیل حەسەن قادر وەسمان
ئیسماعیل حەسەن لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی مەلەکان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٥٩١ ئەنجام

ئیسماعیل حەسەن لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی مەلەکان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ شەهید بووە.

ئیدریس تەمر لە ساڵی ١٩٦٥ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٤ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ٤ى کانوونى یەکەمى ١٩٨٦ شەهید بووە.

نەبی عەوڵا کامیل، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی کۆیلە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە.

نەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوست لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ شىەهید بووە.

ئەحمەد عەلی ساڵی ١٩٤٢ لە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٧٤پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی باشوورى کوردستانى کردووە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ شەهید بووە.

ئەحمەد سەعید، ساڵی ١٩٢٧ لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێرلە دایکبووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٩ لە چیاى مامکۆک شەهید بووە.

ساڵح عومەر مستەفا ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی بێدود لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات...

حاجی ڕەمەزان محەمەد عەلی ناسراو بە (حجی خەنجەر)، سالی ١٩٥٢ لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، محەمەد عەلی باپیری لەگەڵ شەهید شێخ عەبدولسەلام شەهید بووە، ساڵی ١٩٦٥ و لە تەمەنی منداڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات. ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆ ئاوارەی وەڵاتی تورکیا بووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.

ئەحمهد مێرۆزی، ناوی تهواوی (ئهحمهد عهزیز ئهحمهد)ە و له ساڵی ١٩٤٠ له (گوندی مێرۆز)ی سهر به هۆزی (مزووری ژۆری) لهدایكبووه، (ئهحمهد) له خانهوادهیهك پهروهرده بووه، كه بنهماڵهی (بارزان) له كوێ بووبێت، ئهوانیش لهوێ بن. خانهوادهیهك بڕیاریانداوه دوژمنی (بارزان) به دوژمنی خۆیان بزانن و دۆستی (بارزان)یش به دۆستی خۆیان.

جەوهەر حەمەدئەمین عەوڵا، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥، لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەسیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

عەبدوڵا حەمەدئەمین عەلی، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لە گەرووی سنین لەدەڤەری سیدەکان لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا بەگوولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

عومەر ئیسماعیل عەلی، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٥ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لەدەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.