
حسۆ کانیەلنجی
فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

فه‌رمانده حەجی میرخان ئه‌حمه‌د سلێمان، ناسراو به حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕین، له ٧ی ته‌مووزی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رقۆڵی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٧٠ بۆته به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی ئاكرێ، ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ئهیلوول و به‌رپرسی لێژنه‌ی ئه‌یلووله له سۆران و مێرگه‌سۆر.

شه‌هیدی فه‌رمانده محەمەد حەسەن سه‌لیم ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه، پله‌ی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ٤ی هێزی دهۆكی وه‌رگرتووه. له ٢٦ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌شه‌ڕی شنۆ شه‌هید بووه.

سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ بووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی ئەیلوول كردووه، پاسه‌وانی مەلا مستەفا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لقی ١ بووه، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٦ و ٩ و ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مره.

لیوا عومەر میرخان غەزالی بەشداربووی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە.

ساڵح ئەحمەد حسێن(١٩٢٠-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

شەڕەف عەبدولسەلام بریندار (١٩٢٧-١٩٧٢)، ناسراو بە شەڕەف مەلا سەلام، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووەو فەرماندەى دەستە بووە.

شەهید محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گرێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ برایەکی کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و شەهید بوونە.

عەبدوڵا قادۆ محەمەد، له ساڵی ١٩٣٢ له گوندی بانییه ناوچه‌ی زێبار سه‌ربه قەزای ئاكرێ له‌دایكبووه، هه‌ر له كۆنه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی بارزان و ته‌كییه‌ی بارزانه‌وه هه‌بوو و ئه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئاسته‌نگ به‌ڵام به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌روه‌كو چوون محه‌مه‌دی باپیری له زستانی ساڵی ١٩١٣ له سه‌ری گوندی راسلعهین نزیكی ئاكرێ له‌گه‌ڵ له‌شكری شه‌هید شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له ته‌مه‌نی ١٩ ساڵی شه‌هید بووه.

ئەبوبەکر مەحمود حەمەشەریف، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، هاوشانی خۆی خێزانەکەی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە و ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بە سەختی بریندار بووە و پلەکانی جێگری سەرلقی لە شۆڕشی ئەیلوول و فەرماندەی بەتالیۆن و ئەندامی لێژنە ناوچەی لە شۆڕشی گوڵان وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ ئەبوبەکر شەهید بووە.

ئیبراهیم محەمەد سلێمان، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٤ لە ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە دەستگیر کراوە و دوای حەوت مانگ زیندانی لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.

شەهید محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.