
ئەنوەری سەعید ئاغا
ئەنوەر سەعید مستەفا، ناسراو بە (ئەنوەری سەعید ئاغا)، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی ناوەندەی قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی کارۆخ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە بزووتنەوەی سۆسیالیست کردووە. ساڵى ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ ئەندامی کارگێڕیی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی ٢٠١٨ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.








