
مەلاڕەزاق عومەر ئەبوبکر عارەب
مەلاڕەزاق عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی و خوارووی عێراق بوونە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٧٦ ئەنجام

مەلاڕەزاق عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی و خوارووی عێراق بوونە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

هێرش عەبدولعەزیز ناسراوە بە (هێرشی عەزیزە سۆر)، کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە قوتابخانە دەستگیر کراووە و لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دراوە.

ئەحمەد جەرجیس، کادر و پێشمەرگەی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناو شاری هەولێر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

ئەحمەد ڕەسوڵ فەقێ عەبدولڕەحیم ناسراوە بە (ئەحمەد کۆسە)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دامێنی چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

شەهید ئیسماعیل لاو، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە سنووری قەزای شەقڵاوە مینی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و شەهید بووە.

ئیسماعیل عەوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.

ئیسماعیل مەغدید، کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و شانەی نهێنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوشاری هەولێر، لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩١ لە پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و ئیسماعیل مەغدید لەگەڵ کۆمەڵێک هاوسەنگەری شەهید بوونە.

شەهید ئەسکەندەر عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.

ئەکرەم عەلی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری بارزان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

حەیدەر محەمەدئەمین، ساڵی ١٩٤٦ پهیوهندی به ڕیزهكانی پارتییهوه كردووه، ساڵی ١٩٥٣ له كۆنگرهی یهكهمی یهكێتی قوتابیانی كوردستاندا به ئهندامی دهستهی كارگێڕی ههڵبژێردراوه و دوای ماوهیهكی كهم به سكرتێری یهكێتی قوتابیانی كوردستان دهستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٠ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) ههڵبژێردراوه.

مامۆستا جهلال عهبدولڕەحمان ئهمین، ساڵی ١٩٤٧ پهیوهندی به ڕیزهكانی پارتی دیموکراتی کوردهوه كردووه، ساڵی ١٩٥٩ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) ههڵبژێردراوه، ساڵانی ١٩٦٠ـ١٩٦١ بهرپرسی ستافی سێیهمی لێژنهی لقی دووی پارتی بووه

خورشید حەسەن حسێن حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی کاری لە بەشی ژمێریاری بەتالیۆن کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم لە دامێنی چیای هەڵگورد شەهید بووە.