
حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر
حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٤٨١ ئەنجام

حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.

ساڵح عەبدولقادر عەبدولڕەحمان ڕەسوڵ ناسراوە بە (زمناکۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە چیای شەرام شەهید بووە.

مەجید حەمەد رەسوڵ حەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.

حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە (شێخ حسێن)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شار بووە لە شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.

سلێمان ساڵح براخاس قادر ناسراوە بە (سلێمانی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.

سەلیم عەزیز سەلیم (١٩٢٥-٢٠١١ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، سەرپەل بووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

عهبدولڕەحمان عوسمان فهتاح خدر، ناسراو به مولازم عەبدولڕەحمان پێداوی ـ مولازم سهربهست، ساڵی ١٩٦٥ پهیوهندی به ڕیزهكانی پارتییهوه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ بووهته ئهندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٩١ كراوهته بهرپرسی لێژنهی ناوچهی هۆڵهندا.

سلێمان حەدۆ شینۆ (١٩٣٠-٢٠١٤ )، ناسراو بە سلێمان حەدۆ زرارى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

عەزیز محەمەد عەبدولڕەحمان قادر پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٤ شەهید دەبێت.

بەختیار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە (بەختیار سور)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە چیای وشکەناو شەهید بووە.

ئەحمۆ مەحمود هەرکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ لەلایەن ئیستخباراتی رژێمی بهعسی عێراق بەدیل دەگیرێت و بێسەر و شوێن دەکرێت و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە .

عهبدوڵا عهبدولڕەحمان حهمهڕەشید ئیسماعیل، ناسراو به دەروێش ئاغا، ساڵی ١٩٦٢ پهیوهندی به ڕیزهكانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانهوه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ پهیوهندی به ڕیزهكانی هێزی پێشمهرگهوه كردووه، ساڵی ١٩٧٣ سهرلق بووه له لقی پشتیوانی هێزی خەبات،