
تەلعەت عەلی ڕەزا عومەر
شەهید تەلعەت عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٨٦ ئەنجام

شەهید تەلعەت عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.

ئەلیاس مستەفا لاس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە دەروازەی قەزای ڕەواندوز شەهید بووە.

شەهید فەتاح عەلی ڕەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.

ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها، ناسراو به (سه‌یدا ساڵح- ساڵح یوسفی)، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هۆزانڤان و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی حزبی هیوای كورد بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه.

عەبدولعەزیز حەمەد ناسراوە بە (عەزیزە سۆر)، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی مەفرەزەی چالاکی ناوشار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لەناو شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و شەهیدیان کردووە.

كۆنگره‌ی گشتی كۆیه - (كۆنگره‌ی گشتی نیشتمانی كۆیه – ١٨ی ئاداری ١٩٦٣)، له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی شۆڕشی ئهیلوول و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تییه نیشتمان په‌روه‌ره‌كان له‌گشت چین و توێژه جیاكان له شاری كۆیه به مه‌به‌ستی دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسی عێراقی ئه‌نجامدرا.

شەهید خالید حەمزە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی و فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا، ناسراو بە مسته‌فا خۆشناو، ئه‌ندامی حزبی هیوا، یەکێک له ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٣٦، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئازادی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٤٧ له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە له به‌غدا له سێداره دراوه.

حەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەرکی نووسەری لقیشی هەبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە چیای سەفین حەسەن ڕەمەزان شەهید بووە.

حازم ئیسماعیل جبرائیل عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لەلایەن گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی دەستبەسەر کراوە و گوللەباران کراوە و شەهید بووە.

بایز حەمەدئەمین بایز ناسراوە بە (بایز توتمەیی)، لە ساڵی ١٩٦٢ بۆتە کادری شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر، لە ژیانی کادری یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناو شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێزێکی جاشی ڕژێم بۆتەوە و شەهید بووە.

ئەم شەڕە لە نێوان هێزى دەشتى هەولێرى پێشمەرگە و چەکدارانى بەکرێگیراوى حکومەت (جاش) ڕوویدا لە کۆتاییەکانى بەهارى ساڵى ١٩٦٩ لە هەردوو گوندى کەردز و کەرزۆڕ لە دەشتى هەولێر، لەم هەڵمەتەدا هێزى پێشمەرگە توانیان بەسەر چەکداراندا سەربکەون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێ بەگەیەنن و لە ناوچەکە دەریان بکەن، بەرامبەر بە زیانێکى کەمى هێزى پێشمەرگە.