
سلێمان شاوەلی عوسمان
سلێمان شاوەلی عوسمان(١٩٢٠-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٧٦ ئەنجام

سلێمان شاوەلی عوسمان(١٩٢٠-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

سلێمان خاڵ ئال (١٩١٣-١٩٨٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە،.

سلێمان حەکیم یاسین (١٩٢٨-٢٠١١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

داستانى ملی نێرگز یەکێکە لەو داستانانەى کە هێزى پێشمەرگە لە دەڤەری زاخۆ لە چالاکییەکى پارتیزانیدا لە ملی نێرگزێ ئەنجامیدا، پێشمەرگەکانى هێزى زاخۆ توانیان خۆیان بگەیەننە سەربازگەیەکى سوپاى عێراق و دوو فەوجى چەکدارى بەکرێگیراوى عەرەب بە تەواوى تێکبشکێنن و دەستیان بەسەردا گرتن، لەگەڵ پێگەیاندنى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت و پاشان بەسەرکەوتوویى بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان.

قشڵەى ڕایات قەڵایەکى سەخت و پتەو بوو لە سەردەمى پاشایەتى بنیاد نرابوو، وەک بەشێک لە پلانى حکومەت بۆ دەست ڕۆیشتن بەسەر ناوچەکەدا دیوارەکانى بە بەرد و چیمەنتۆ زۆر توکمە و قایم دروست کرابوون، بە جۆرێک گەورە و فراوان بوو جێگاى فەوجێکى سەربازى لێ دەبووە، لە دوو نهۆم و دوو بەشى سەرەکى پێکهاتبوو و چەندین ژووریان لەخۆ گرتبوو، دەرگاى سەرەکى قەڵاکە ڕووى لە ڕۆژئاوا بوو تەواوى دەوروبەرى چۆلەوانى بوو، کەوتبووە نێوان گوندەکانى خەلان و ڕایات و باوەکراوە لە دەڤەرى باڵەکایەتى.

تۆپخانەی شۆڕش بەشێکى گرنگ و کاریگەرى ناو هێزى پێشمەرگە بوو، بە شێوەیەکى گشتى لە ساڵى ١٩٦٥ بە دواوە گەشەسەندنێکى زۆرباشى بەخۆوە بینى لە دابینکردنى ئەفسەر و پێشمەرگەى ڕاهێنراو لە ڕێى ئەنجامدانى خولى تایبەت و پەیوەندى هەندێک ئەفسەرى سوپاى عێراق کە لە تۆپخانەدا شارەزاییان هەبوو.

پارێزه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٤ تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك له‌سێداره دراوه.

عه‌لی عه‌بدوڵا ڕەزا، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه، له ١٠ شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی دەشتی هەولێر.

محه‌مه‌دئه‌مین محه‌مه‌دعه‌لی ساڵح سلێمان، ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم)، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٥ به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.

لە دواى تێپەڕبوونى چەند مانگێک بەسەر هەڵگیرسانى شۆڕشی ئەیلوول، حکومەتى عەبدولکەریم قاسم زنجیرەیەک هێرش و پەلامارى بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕش دەستپێکرد، بە چاوساغى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، بەڵام پێشمەرگە هەموو جارێک بەرەنگاریان دەبووە و هێرش و پەلامارەکانى تێکدەشکاندن، داستانى باتوفە کە لە ٢١ى ئایارى ١٩٦٢ ڕوویدا ماوەى ٤٥ ڕۆژ بەردەوامى هەبوو، لە ئەنجامدا حکومەت بە کۆڵێک کوژراوى ئەفسەر و سەرباز بێ دەستکەوت کشایەوە دواوە.

عەونی یوسف ئەحمەد قاسم، ناسراو به عه‌ونی قازی، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی به‌عس په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه.

عه‌بدوڵا ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٥ به به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٦ له ستافی دووه‌م به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی چوارەم) هه‌ڵبژێردراوه.