
عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر
عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ى خەڵکی کوردستان لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لە شارى ڕواندز شەهید دەبێت.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ى خەڵکی کوردستان لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لە شارى ڕواندز شەهید دەبێت.

خدر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵا، ناسراو بە وەستا خدر مستەفا، ساڵى ١٩٣١ لە گوندى ڕوستێی ناحیەى سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لە حوجرە خوێندوویەتى، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ و دوو کچ بووە، لە ١٦ى تەمووزى ١٩٦٢ لەلایەن جاشەکانى کەریم خانى برادۆست شەهید کراوە.

ئیسماعیل ئایگۆن ناسراو بە شڤان پەروەر، یەکێک بووە لەو گۆرانیبێژانەى ڕۆڵ و کاریگەرى زۆری لە بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستان دیتووە، لە ٣ى حوزەیرانى ٢٠٠١ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

محەمەد زیاد محەمەد ئەمین، ساڵى ١٩٤٠ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى منداڵ بووە، محەمەد زیاد کەسایەتى گوندى فەقیان بووە و کارى بۆ باشترکردنى ڕەوشى ژیانى گوندنشینان کردووە.

عهلی حهمهد عهبدولڕەحمان ناسراوه به عهلی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له ناوچهی دێگهڵه پهیوهندی به هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له ناحیهی كهسنهزانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی دێگهڵه به خاك سپێردراوه.

شەڕى سەری سناتێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو لە سەرى سناتێ لە ناوچەى مچولیاى دەڤەرى بادینان، هێزى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر بارەگاى سریەیەکى سەربازى سوپاى عێراق و دواى شەڕێکى گەرم بەماوەیەکى کەم، توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەرباز بکوژن و بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى قوڕس و سوک دەستى بەسەردا بگرن، دواى ئەوەى ئامانجى هێرشەکە پێکرا هێزەکەى پێشمەرگە شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە شوێنى خۆیان لە حەفتەنینێ.

بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کوڕی شەهید فەتاح ئاغایە باوکی لە شەڕی حاجی ئومەران لە ١٩ى تشرینی دووەمی ١٩٨٠ شەهید بووە

عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، ناسراو بە مام عیزەت بەگ، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی دەرگەڵەی سەربەقەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، دوای ئەوەی بارزانییەکان لە ئەنجامی شەڕی مەیدان مۆریک و نسکۆی شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١- ١٩٣٢) ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، لە ڕۆژی ١١ی ئەیلوولی ١٩٤٥ عیزەت سلێمان بەگ و بنەماڵەکەی لەگەڵ بارزانیەکان ڕۆیشتوون بۆ مەهاباد

سەبریە ئەسعەد ڕسقۆ ئیسماعیل ناسراو بە سەبریە هەکاری، ساڵی ١٩٤٨ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بەهاندانی شەعبان بەرواری هاوسەری کە لەبەنداوی دەربەندیخان کاری کردووە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ناوبراو پەیوەندی بە پارتی کردووە، دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، سەبریە هەکاری گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک و لە ڕێکخراوێکی نهێنی سەربە لقی یەک کاری کردووە...

فارس محەمەد ئەمین حسێن قادر، لەساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ڕوست سەر بەشارۆچکەی سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ چووتە ڕیزی پێشمەرگەکانی لقی یەک کە محەمەد مەعروف بەرپرسی بووە

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...

دەشی زیا یوحەنا کوڕی قەشە زیا ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی درگنیی دەڤەری نهێل سەربەقەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، باوکی و باپیری بەشداری شۆڕشەکانی یەکەمی بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و دووەمی بارزان ساڵی (١٩٤٣- ١٩٤٥) یان کردووە، قەشە زیای باوکی لە پەیڕەوانی بارزانی و دامەزرێنەری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو کریستیانەکانی دەڤەری نهێل بووە و لەکاتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦١، ناوبراو کادرێکی لێهاتوو بووە و ماڵی خۆی کردبووە بارەگای پێشمەرگە.