
فەرەج حەسەن محەمەد ئەحمەد
شەهید فەرەج حەسەن محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی سیاسی خۆیدا پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە بارەگادا شەهید کراون.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٤٨١ ئەنجام

شەهید فەرەج حەسەن محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی سیاسی خۆیدا پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە بارەگادا شەهید کراون.

شەهید غازی محەمەد عارف، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یهكێتی و شەهید بووە.

شەهید عوسمان شەریف فەتحوڵا، لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە نزیک پردی خاسێ فیشەکی سەربازی ڕژێمی بەعسی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

شەهید عەلی ڕەوف محەمەد، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناو شاری سلێمانی شەهید بووە.

شەهید سەلاح محەمەد شەریف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بوونە.

شەهید سەباح محەمەد عارف، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یهكێتی و شەهید بووە.

مەلا ساڵح عەلى سلێمان (١٩٢٧-٢٠١٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینى بەهارى ١٩٩١ کردووە، کردووە، پلەی سەرپەل بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

شەریف تاجەدین (١٩٣٠-١٩٨٥)، ناسراو بە مەلا شەریف، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

فهیزۆ سهلیم خان، فهرماندهو پێشمهرگهی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان، لهدهسپێكی شۆڕشی ئهیلوول پهیوهندی بههێزی پێشمهرگهی كوردستان دهكات، بهشداری چهندین شهڕی كردووه، دوای کۆنگرەی ٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بڕیاری سەرکردایەتی پارتی دەبێتە فەرماندەی بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ڕاژان، لە رۆژی١٧ لەسەر ١٨ی تشرینی دووەمی١٩٨٠ شههید بووه.

ئەو داستانه لە ١٥ى تشرینى دووەمى ١٩٨٠ لە ناوچەى حاجی ئۆمەران ڕوویدا، کاتێک کە شەڕى نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا سەرکردایەتى شۆڕش ویستى دەرفەتى ئەوە بقۆزێتەوە ئەگەر دۆخى سوپاى عێراق لە سنوورى حاجی ئۆمەران شلۆق بووبێ چالاکییەکانى شۆڕش بگوازێتەوە ئەوێ و دەستى بەسەردا بگرێت، بەڵام دۆخى سوپاى عێراق بەو جۆرە نەبوو وەک لە زانیارییەکاندا بەدەستى پێشمەرگە گەیشتبوون بەڵکو جیاواز بوو لە ڕووی بەهێزیەوە، وێڕای ئەمەش کەشوهەواى ناوچەکەش هاندەر نەبوو کە پێشمەرگە بتوانێ ئامانج بپێکێ.

سدیق خەلیل یەحیا (١٩٢٧-٢٠٢٠)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

ئەو داستانە لە ئایارى ١٩٨٧ لە ناوچەى بامەڕنێى دەڤەرى بادینان ڕوویدا، کاتێ کە پێشمەرگە هێرشێکى گەورەى کردە سەر سەربازگە و سەنگەرەکانى سوپاى عێراق لە ناوچەکە، هێزى پێشمەرگە لەو داستانەدا دەستى بەسەر سەربازگەکەدا گرت و زیانى گەورەى پێ گەیاندن لە کوژران و بەدیل گرتنى سەربازانى سوپاى عێراق و دەستگرتن بەسەر ژمارەیەکى زۆرى چەک و تەقەمەنى.