
نەجات عەبدوڵا ئەحمەدبەگ میروەسمان
نەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوست لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ شىەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٩١ ئەنجام

نەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوست لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ شىەهید بووە.

ئەحمەد عەلی ساڵی ١٩٤٢ لە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٧٤پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی باشوورى کوردستانى کردووە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ شەهید بووە.

ئەحمەد سەعید، ساڵی ١٩٢٧ لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێرلە دایکبووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٩ لە چیاى مامکۆک شەهید بووە.

ساڵح عومەر مستەفا ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی بێدود لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات...

حاجی ڕەمەزان محەمەد عەلی ناسراو بە (حجی خەنجەر)، سالی ١٩٥٢ لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، محەمەد عەلی باپیری لەگەڵ شەهید شێخ عەبدولسەلام شەهید بووە، ساڵی ١٩٦٥ و لە تەمەنی منداڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات. ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆ ئاوارەی وەڵاتی تورکیا بووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.

ئەحمهد مێرۆزی، ناوی تهواوی (ئهحمهد عهزیز ئهحمهد)ە و له ساڵی ١٩٤٠ له (گوندی مێرۆز)ی سهر به هۆزی (مزووری ژۆری) لهدایكبووه، (ئهحمهد) له خانهوادهیهك پهروهرده بووه، كه بنهماڵهی (بارزان) له كوێ بووبێت، ئهوانیش لهوێ بن. خانهوادهیهك بڕیاریانداوه دوژمنی (بارزان) به دوژمنی خۆیان بزانن و دۆستی (بارزان)یش به دۆستی خۆیان.

سلێمان حادێ دیوالى، ناسراو بە سلێمان حادێ دۆلەمەرى، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى بۆکرانى ناحیەى مەزنێی قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هیزى پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سلێمان حادێ دێوالى دۆلەمەرى ساڵى ١٩٦٣ تا ١٩٧٥ پاسەوانى بارەگاى بارزانى نەمر بووە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

جەمال حامید ئەسعەد، ناسراو بە (جەمال بەختیار)، ساڵی ١٩٢٥ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندى بەڕیزەکانى کۆمارى کوردستان لە مهاباد کردووە، ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول، دەستى بە خەباتى نهێنى کردووە، لە ١٣ی تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ میدالیاى بارزانى نەمرى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى پێبەخشراوە.

*ئهم چاوپێكهوتنه له ڕێكهوتی 1، 4، 5، 8 مانگی شوباتى ساڵی 2018 له شارۆچكهی دیانا له ماڵی مستەفا گۆرۆنى ئهنجامدراوه.

ساڵی (1943) لهگهڵ لهدایكبوونی (سهنعان ئهحمهد) شۆڕشی دووهمی بارزانیش چهخماخهی لێدا، كاتێكیش له 1947 ئهرگۆش بۆردومان دهكرێت سهنعان له دهنگی فڕۆکە و بۆردومانهكهی ناترسێت، چونكه هێشتاكه منداڵێكی 4 ساڵانه، بهڵام كاتێك له كۆتایهكانی 1947 حكومهت دهگهڕێتهوه ئهرگۆش به پۆلیس دهیترسێنن و ههستیش ناكات باوكی یهكێكه له پۆلیسهكان، وهك خۆی دهڵێت:" كاتێك پۆلیس گهڕانهوه ئهرگۆش، لهبهرئهوهی یهكهم جار بوو بیانبینین دهترساین".....

غەزالى ئیبراهیم ئاغا چەمێ (١٩٢٧-٢٠٠٦ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ ى کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

عەزیز مەلەکی، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی مەلەکانی سەربە خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٩١ شەهید بووە.